به‌مه‌به‌ستى هاریكارى و پێشكه‌شكردنى یارمه‌تى هونه‌رى پڕۆتۆكۆڵى نێوان ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستان و پڕۆگرامى په‌ره‌پێدانى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان واژۆ كرا.
دوابه‌دواى واژۆ كردنه‌كه‌ش سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستان گرنگى پڕۆتۆكۆڵهكهى بۆ قۆناغى ئێستاى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستان و ڕووبه‌روو بونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى خسته‌ڕوو.
ده‌قى پڕۆتۆكۆڵه‌كه……
پڕۆتۆكۆلى هاریكارى و پێشكه‌شكردنى یارمه‌تى هونه‌رى
له نێوان پڕۆگرامى په‌ره‌پێدانى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان/ نووسینگه‌ى عێراق- پڕۆگرامى لێپرسینه‌وه و شه‌فافیه‌ت و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى و ده‌سته‌ى گشتى ده‌سپاكى له هه‌رێمى كوردستان – عێراق
له‌ژێر ڕۆشنایی په‌سه‌ندكردنى ڕێكه‌وتننامه‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى به یاساى ژماره (35) بۆ ساڵى (2007) له لایه‌ن عێراقه‌وه، وه ناردنى دۆكیۆمێنتهكانى په‌سه‌ندكردن بۆ ئه‌میندارى گشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له مانگى ئادارى ساڵى (2008)، وه له‌گه‌ڵ ده‌رچوونى یاساى ده‌سته‌ى گشتى ده‌سپاكى له هه‌رێمى كوردستان – عێراق ژماره (3)ى ساڵى (2011) كه ده‌سته‌یه‌كى سه‌ربه‌خۆى تایبه‌تمه‌ند به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى دامه‌زراند و ئه‌ركه‌كانى خۆپاراستن له گه‌نده‌ڵى و پاڵپشتیكردنى شه‌فافیه‌ت و پێشخستنى خزمه‌تى گشتى و نه‌هێشتنى ڕۆتین و ڕاستكردنه‌وه‌ى ره‌فتارى وه‌زیفى و لێكۆڵینه‌وه‌كردن له تاوانه‌كانى گه‌نده‌ڵى و بڵاوكردنه‌وه‌ى كه‌لتورێكى نیشتمانى بۆ رهوشتبهرزى و پابه‌ندبوون به پێوه‌ره‌كانى خزمه‌تى گشتى و داڕشتنى پڕۆگرامى خوێندن بۆ پته‌وكردنى چه‌مكى ده‌سپاكى گشتى و ده‌رچوواندنى رێنماییه‌كانى ره‌فتارى وه‌زیفی و پابه‌ندكردنى به‌رپرسانى باڵاى هه‌رێم به ئاشكراكردنى به‌رژه‌وه‌ندییه داراییه‌كانیان و چاودێریكردنى چۆنیه‌تى هه‌ڵسوكه‌وت به ماڵى گشتى و پێداچوونه‌وه‌ى ره‌وایی و نه‌زاهه‌تى كار و بڕیاره‌كانى وه‌زاره‌ت و فهرمانگهكانى هه‌رێمى پێ سپێردرا.
له‌ژێر ڕۆشنایی ئه‌نجامه به‌ده‌ستهاتووه‌كان له ماوه‌ى ڕابردوودا له پاڵپشتى هونه‌رى كه پڕۆگرامى په‌ره‌پێدانى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان/ نووسینگه‌ى عێراق- پڕۆگرامى لێپرسینه‌وه و شه‌فافیه‌ت و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى بۆ ده‌سته‌ى گشتى ده‌سپاكى له هه‌رێمى كوردستان – عێراق فه‌راهه‌مى كردبوو وه‌كو ئه‌نجامدانى توێژینه‌وه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به یاساى ده‌سته و ئاماده‌كردنى پڕۆژه‌ى په‌یكه‌ربه‌ندى ڕێكخستنى ده‌سته و رێنماییه‌كانى به‌ده‌ستهێنانى ناڕه‌وا و ڕێنمایی رێكخستنى كارى لێكۆڵینه‌وه‌یی و پاڵ پشتى له ئاماده‌كردنى یاساى هه‌مواركردنى یاساى ده‌سته كه كرایه بنه‌ما بۆ هه‌مواركردنى یاساكه و ده‌رچوونى په‌یكه‌ربه‌ندى ڕێكخستن و رێنماییه پێشنیاركراوه‌كان.
له‌ژێر ڕۆشنایی یاساى هه‌مواركردنى یاساى هه‌موارى یه‌كه‌مى یاساى ده‌سته‌ى گشتى ده‌سپاكى له هه‌رێمى كوردستان – عێراق كه كۆمه‌ڵێك ده‌قى یاسایی نوێ له‌خۆ ده‌گرێت وه‌كو ده‌سه‌ڵاتى ده‌سته له دامه‌زراندنى ئه‌كادیمیاى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى و ده‌سه‌ڵاتى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئه‌و بڕه پارانه‌ى كه له تاوانه‌كانى گه‌نده‌ڵیه‌وه به‌ده‌ستهاتوون و براونه‌ته ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم، ئاماده‌كردنى پێشنیارى پڕۆژه یاساكان، وه ده‌رچواندنى په‌یڕه‌وى تایبه‌ت به پاراستنى گه‌واهیده‌ران و هه‌واڵده‌ران و قوربانیان و شاره‌زایان، وه له ژێر ڕۆشنایی ئه‌و هه‌وڵ و كۆششانه‌ى كه پڕۆگرامى په‌ره‌پێدانى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان/ نووسینگه‌ى عێراق- پڕۆگرامى لێپرسینه‌وه و شه‌فافیه‌ت و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى پێشكه‌شى كردووه له مه‌شقپێكردن و پاڵپشتیكردنى به‌رزكردنه‌وه‌ى هۆشیارى و بونیادنانى تواناكان له بوارى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئه‌و بڕه پارانه‌ى كه له تاوانه‌كانى گه‌نده‌ڵیه‌وه به‌ده‌ستهاتوون، وه ئاماده‌كردنى رێبه‌رى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئیتیحادى و پڕۆژه یاساى گونجاو له‌و باره‌یه‌وه، وه ئاماده‌كردنى پڕۆگرامى خوێندنى پێشكه‌وتوو به مه‌به‌ستى خوێندنیان له ئهكادیمیاكانى تایبه‌تمه‌ند به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى له عێراق و له ژێر ڕۆشنایی پڕۆگرامى خوێندنى ئاماده‌كراو تایبه‌ت به بڵاوكردنه‌وه‌ى به‌هاكانى ده‌سپاكى و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى كه له ئێستادا وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ى گشتى ده‌سپاكى له هه‌رێمى كوردستان له به‌رنامه‌یاندایه له قوتابخانه و خوێندنگه‌كانى هه‌رێم بخوێندرێت.
به‌هۆى پێویستى ده‌سته‌ى گشتى ده‌سپاكى له هه‌رێمى كوردستان وه‌كو دامه‌زراوه‌یه‌كى نوێ بۆ پێویستى هونه‌رى بونیادنانى تواناكان و مه‌شقكردن و پاڵپشتى له بواره‌كانى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئه‌و بڕه پارانه‌ى كه له تاوانه‌كانى گه‌نده‌ڵیه‌وه به‌ده‌ستهاتوون، وه پێشنیاركردنى پڕۆژه یاساكان و دامه‌زراندنى ئه‌كادیمیاى تایبه‌تمه‌ند به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى و داڕشتنى په‌یڕه‌وى ناوه‌خۆى ئه‌كادیمیا و بونیادنان و پێشخستنى پڕۆگرامه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى زانستى ڕه‌سه‌نن وه له‌به‌ر پێویستى پڕۆگرامى ئاماده‌كردن و وتنه‌وه‌ى پڕۆگرامى خوێندنى ئاماده‌كراو له لایه‌ن پڕۆگرامى په‌ره‌پێدانى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان/ نووسینگه‌ى عێراق- پڕۆگرامى لێپرسینه‌وه و شه‌فافیه‌ت بۆ ئه‌وه‌ى بخوێندرێت له قوتابخانه‌كان و پاڵپشتى بكرێت و مامۆستاكان مه‌شقى پێویستیان بۆ بكرێت و به شێوه‌یه‌كى وه‌رزى پێداچوونه‌وه‌ى بۆ بكرێت.
به‌مه‌به‌ستى دانانى چوارچێوه‌یه‌كى هاریكارى له نێوان پڕۆگرامى په‌ره‌پێدانى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان/ نووسینگه‌ى عێراق- پڕۆگرامى لێپرسینه‌وه و شه‌فافیه‌ت و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى و ده‌سته‌ى گشتى ده‌سپاكى له هه‌رێمى كوردستان – عێراق، وه دیاریكردنى میكانیزمى پێویست بۆ پێشكه‌شكردنى پاڵپشتى هونه‌رى بۆ ده‌سته له بواره جیا جیاكانى په‌یوه‌ندیدار به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى، هه‌ردوو لایه‌ن رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌م پڕۆتۆكۆڵهى خواره‌وه:
لایه‌نى یه‌كه‌م: ده‌سته‌ى گشتى ده‌سپاكى له هه‌رێمى كوردستان – عێراق:- ده‌سته‌یه‌كى سه‌ربه‌خۆى كوردستانییه خاوه‌ن كه‌سایه‌تى مه‌عنه‌ویی و سه‌ربه‌خۆیی كارگێڕى و داراییه، تایبه‌تمه‌نده به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى له هه‌رێمى كوردستان، سه‌رۆكه‌كه‌ى یان كه‌سێك كه سه‌رۆكه‌كه‌ى تهخویلى ده‌كات نوێنه‌رایه‌تى ده‌سته ده‌كات.
لایه‌نى دووه‌م: پڕۆگرامى په‌ره‌پێدانى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان/ نووسینگه‌ى عێراق- پڕۆگرامى لێپرسینه‌وه و شه‌فافیه‌ت و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى.
مادده‌ى (1):- لایه‌نى دووه‌م پاڵپشتى هونه‌رى پێشكه‌ش به لایه‌نى یه‌كه‌م ده‌كات له گشت بواره‌كانى قه‌ده‌غه‌كردن و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى –له چوارچێوه‌ى سه‌رچاوه داراییه فهراههمهكان- له ژێر ڕۆشنایی رێككه‌وتننامه‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى و یاساى ده‌سته‌ى گشتى ده‌سپاكى له هه‌رێمى كوردستان – عێراق، وه به شێوه‌یه‌كى تایبه‌ت له‌م بوارانه‌ى خواره‌وه:
یه‌كه‌م:- بونیادنانى تواناكان و مه‌شقپێكردنى هه‌موو ئه‌وانه‌ى كه به‌شدارن له پڕِۆسهى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى، له نێویشیاندا دادوه‌ران و ئه‌ندامانى داواكارى گشتى و لێكۆڵه‌ران و پشكێنه‌ران و ووردبینان له بواره جیا جیاكانى قه‌ده‌غه كردن و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى، وه به شێوه‌یه‌كى تایبه‌ت له بابه‌تى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئه‌و بڕه پارانه‌ى كه له تاوانه‌كانى گه‌نده‌ڵیه‌وه به‌ده‌ستهاتوون، وه هه‌ر شتێك پێوه‌ى په‌یوه‌ندیدار بێت وه‌كو لێكۆڵینه‌وه داراییه‌كان و دۆزینه‌وه‌ى مامه‌ڵه داراییه به گومانه‌كان و سپیكردنه‌وه‌ى پاره.
دووه‌م:- بونیادنانى تواناكانى فه‌رمانبه‌ره یاساییه‌كانى ده‌سته و مه‌شقپێكردنیان له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى توێژینه‌وه‌كانن وه پێداچوونه‌وه‌ى سیسته‌مى یاسایی هه‌رێم و دیاریكردنى بۆشاییه‌كان به پێى رێككه‌وتننامه‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى، به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه له ئاماده‌كردنى پڕۆژه‌ى یاساكان و داڕشتنى رێككهوتننامهو پڕۆتۆكۆڵهكان.
سێیه‌م:- پێشكه‌شكردنى پاڵپشتى هونه‌رى بۆ ده‌سته له ئاماده‌كردنى پڕۆژه یاساكان كه خزمه‌ت به قه‌ده‌غه‌كردن و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى ده‌كه‌ن به پێى رێككه‌وتننامه‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى به تا�%