سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستان له‌میانى سه‌ردانێكى بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات دیدار و كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ چه‌ند به‌رپرسێك ئه‌نجامدا
له‌سه‌ر بانگێشتى فه‌رمى وڵاتى به‌ریتانیا و له‌ڕێگه‌ى ده‌زگاى وێسمنسر بۆ دیموكراسى وهفدێكى هه‌رێمى كوردستان كه‌پێكهاتبوون له د.ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستان و د. ئامانج ره‌حیم سكرتێرى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم و ئه‌یاد سدیق نوێنه‌رى ده‌زگاى ناوبراو سه‌ردانى ئه‌و وڵاتهیانكرد
له‌و سه‌ردانه‌دا وهفدى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى و دیداریان له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى ئه‌و وڵاته و وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه و په‌رله‌مانى به‌ریتانیا و ده‌زگا تایبه‌تمه‌نده‌كان بهدژایهتى گه‌نده‌ڵى ئه‌نجامدا
لهكۆیى دیدار و چالاكیه‌كاندا له‌نێوان هه‌ردولادا ته‌ئكید له‌سه‌ر دژایه‌تى گه‌نده‌ڵى كرایه‌وه و له‌لایه‌ن د.ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه كاروچالاكیه‌كان روونكرایه‌وه
له‌میانى سه‌ردانه‌كه‌یدا د.ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر ئاماژه‌ى به‌و ڕێككارانهكرد كه له‌هه‌رێمى كوردستان بۆ دژایه‌تیكردنى گه‌نده‌ڵى گرتویانه‌ته به‌ر و هاوكات پێویستیه‌كانى دهستهكهشى خسته‌ڕوو
له‌به‌رامبه‌ردا ئاماده‌بوانى وهفدى به‌ریتانى داوایانكرد، پێداویستیه‌كان بۆ ڕووبه‌رووبونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى به‌نوسراو بنێردرێن و دواى خوێندنه‌وه به‌فه‌رمى وه‌ڵام بدرێته‌وه وه‌ك هه‌وڵێكى به‌ریتانیا بۆ دژایه‌تیكردنى گه‌نده‌ڵى له‌هه‌رێمى كوردستان
(س.ه)