ئه‌گه‌رچى هه‌رێمى كوردستان به قۆناغێكى هه‌ستیارى سیاسى و ئابورى و كۆمه‌ڵایه‌تى گوزه‌ر ده‌كات، به‌ڵام سێكته‌ره‌كانى ژیان نه‌وه‌ستاون و به‌رده‌وامن كه سێكته‌رى په‌روه‌رده و ته‌ندروستى و خزمه‌تگوزاریش به‌رده‌وام بێت، كه‌واته پێویست ناكات ڕووبه‌روو بونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى بوه‌ستێت. تێڕوانینه‌كه هه‌ڵه‌نیه، ئه‌گه‌ر بڵێن له‌م قۆناغه‌ى ئێستادا باشترین كات و ڕهخساوترین زه‌مینه‌یه ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ ڕووبه‌ڕووى گه‌نده‌ڵى ببینه‌وه، ڕه‌نگه پرسیاره گرنگه لێره‌وه ده‌سپێبكات بۆچى و چۆن؟. 24 ساڵى ڕابردوو له‌هه‌رێمى كوردستان به‌بێ ده‌سته‌ى ده‌سپاكى و به‌بێ دیوانى چاودێرى دارایى ده‌سه‌ڵاتى ئیدارى و حكومه‌تدارى بهرێوهبردراوه، به‌ڵام له‌و ماوه‌یه‌دا كه‌س نهیپرسى گه‌نده‌ڵه‌كان كێن و بۆچى گه‌نده‌ڵى ده‌كه‌ن. ئێستا كه له‌بابه‌تى دیموكراسى و سیاسى و ئیداره‌ى كوردستان قۆناغێكى گرنگ ده‌نێت، گرنگه بابه‌ته ڕووبه‌رووبونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى بێته پێشه‌وه به‌جۆرێك، حزبه‌كانى حوكمڕان ئه‌وه‌نده‌ى خه‌ریكى كۆبوونه‌وه‌ى سیاسى و حزبین با پاكێجێك تایبه‌ت بكه‌ن به‌و پرسه، كه‌س گله‌ى ناكات، له‌ماوه‌ى چه‌ند مانگى ڕابردوو زیاتر نه‌بێت كه‌متر له 20 كۆبوونه‌وه‌ى سیاسیه‌كانى هه‌رێم نه‌كراوه، كێ باسى پرسى گه‌نده‌ڵى و ڕووبه‌روو بونه‌وه‌ى كردووه له‌و كۆبوونه‌وانه؟ بۆچى باسنه‌كراوه؟ كه‌واته ئه‌وه سه‌لمێنه‌رى ئه‌وه‌یه تائێستا ئیراده‌ى ڕووبه‌ڕوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى له‌هه‌رێمى كوردستان لاوازه. خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان له‌وه تێگه‌یشتووه و ناشیه‌وێ چیتر كۆبوونه‌وه‌ى حزبه‌كان له‌پێناو دابه‌شكارى و وه‌رگرتنى پۆست بێت، ئه‌وه‌ى بۆ ئه‌و گرنگه ئه‌وه‌یه چیتر گه‌نده‌ڵى له وڵاته‌كه‌یدا نه‌كرێ، ئیتر بژێوى باشتر بكرێت كه گومان له‌وه‌نیه به‌بێ بنبڕ‌كردنى گه‌نده‌ڵى بژێوى باشتر نابى!!. كاتى ئه‌وه‌هاتووه خه‌ڵكى ئه‌م هه‌رێمه‌ى خۆمان پرسیارى ئه‌وه‌بكات له‌ماوه‌ى 24 ساڵى حكومڕانى هه‌رێمى كوردستان زۆرینه‌ى حزبه‌كان چونه ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن بونیشیان تاقیكرده‌وه چیتانكرد بۆ ڕووبه‌ڕوو بونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى؟ پاكێجى جدیتان بۆ ئه‌و پرسه چیه؟ لهكۆبوونهوهكانتان چه‌ند خاڵى تایبه‌ت بووه به‌و پرسه؟ تائێستا دهستهڕهشهكانى گه‌نده‌ڵى دیارنین؟ تاچه‌ند هاوكارى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى بوون؟ چه‌ند ویستوتانه ئه‌و ده‌سته‌یه به‌هێزبێت؟ بۆچى به‌هێز نیه؟… ئه‌و پرسیارانه‌ى پێویسته بكرێت و كه‌س وه‌ڵامى ناداته‌وه تاكه‌ى به‌وشێوه‌یه ده‌مێنێته‌وه . هه‌موان هه‌ست بهوهدهكهین هێنده ناشیرنه به‌رپرسه‌كانمان خه‌ریكى گه‌نده‌ڵى بهجۆرهكانیهوه بن و پێشمه‌رگه‌ش به‌گیان فیداى به‌رگرى بكات، ئیتر به‌سه بابتوانین نه‌وه‌یه‌ك په‌روه‌رده‌بكه‌ین له‌داهاتوو هه‌ست به به‌رپرسیاریه‌تى دژى گه‌نده‌ڵى بكه‌ن و هیچ نه‌بێت هه‌نگاوێك له‌ڕووه‌وه بچینه پێشه‌وه . قسه‌كه زۆرى ده‌وێت، به‌ڵام كۆتاییه‌كه ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر ئیراده‌ى ڕووبه‌روو بونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى هه‌یه فه‌رموون ده‌ستى ده‌سپاكى بگرن و پێكه‌وه ڕووبه‌رووى گه‌نده‌ڵى ده‌بینه‌وه و وڵاتێك بنیاد بنێن دیموكراس و شه‌فاف و نمونه‌ى. سه‌رخێڵ هاشم