
سه‌رخێڵ هاشم
جارێكى تر ناگه‌ڕێمه‌وه سه‌ر ئه‌وباسه‌ى پێناسه‌ى گه‌نده‌ڵى بكه‌مه و تێروانین و بۆچوونه‌كان له‌وباره‌یه‌وه شیبكرێنه‌وه، ئه‌وه‌ى ئێستا له‌هه‌رێمى كوردستان هه‌یه سه‌رجه‌م قۆناغانه‌ى تێپه‌ڕاندووه چ له‌نوسین و چ له‌كردار
كردار به‌و واتایه‌ى به‌ڵى گه‌نده‌ڵى له‌هه‌رێمى كوردستان چوارچێوه‌ى گه‌نده‌ڵى تێپه‌ڕاندووه و خه‌ریكه ده‌بێته به‌تاڵانبردن، ڕاسته له وڵاتێكه‌وه بۆ وڵاتێكی تر ڕێژه‌كه‌ی جیاوازه و میكانیزمی به‌رجه‌سته‌بوونی بۆ واقیعێكی كۆمه‌ڵایه‌تی دیسان جیاوازه، به‌ڵام واقعى هه‌رێمى كوردستان شتێكى تر ده‌ڵێت، بۆنمونه له‌وڵاتێكى مۆدێرن ڕه‌نگه گه‌نده‌ڵى هه‌موو جومگه‌كانی كۆمه‌ڵگاى نه‌گرتبێته‌وه، به‌ڵام لێره پێچه‌وانه‌ی وڵاتانی جیهانی سێیه‌م و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست كه گه‌نده‌ڵی دیارده‌یه‌كی واقیعیه و كۆمه‌ڵگاكانی له گه‌شه‌ی شارستانی و مه‌عریفی و بگره ئابووریش وه‌ستاندووه و ڕێگه نادات كۆمه‌ڵگاكان قۆناغه‌كانی پێشكه‌وتنی شارستانی خۆیان په‌ره پێ بده‌ن
شكستى ئابورى و دامه‌زراوه‌یى نه‌بوون له‌هه‌رێمى كوردستان هۆكارى سه‌ره‌كى ئه‌و به‌هه‌ده‌ردان وتاڵانكردنه‌بووه كه له‌ساڵانى ڕابردوو له‌لایه‌ن حكومڕانه‌كان ئه‌نجامدراوه، بۆیه ده‌بێت ددان به‌وه‌دابنین ئێستا ئه‌ركى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستان قورسه، هه‌رچه‌نده ڕایگشتى په‌له‌یه‌تى له ئه‌نجامى قه‌ڵاچۆڵكردنى گه‌نده‌ڵى
له‌هه‌نگاوێكى سه‌ره‌تاداین بۆ له‌ناو بردنى گه‌نده‌ڵى و په‌له‌شمانه بۆسه‌ركه‌وتنى، به‌ڵام بۆسه‌ركه‌وتنى پێویستمان به حكومه‌تى دامه‌زراوه‌یى و كارا كردنه‌وه‌ى په‌رله‌مانى هه‌رێمى كوردستان و هه‌ماهه‌نگى لایه‌نه‌كانى دیكه و ئیراده هه‌یه
پێویسته قه‌ناعه‌تى ئه‌وه بۆ كۆمه‌ڵگه دروست بكه‌ین كه چاكسازی به مه‌به‌ستی له ناوبردنی گه‌نده‌ڵی له هه‌رێمى كوردستان ته‌نها خه‌یاڵێك نیه، به‌تایبه‌ت كاتێك پلانێكى ستراتیژى و دامه‌زراوه‌یه‌كى تایبه‌ت بۆ له‌ناو بردنى گه‌نده‌ڵى له‌پاڵیداهه‌یه
ڕاسته گه‌نده‌ڵى له‌ترۆپكیدایه، به‌ڵام گرنگیه‌كه‌ى ئه‌وه‌یه چاكسازى و پاكسازیه‌كه‌شى له‌ترۆپكیدابێت، ڕایگشتى چاوه‌ڕوانى قۆڵبه‌ستكردنى بچوك و گه‌وره ده‌كات كه له‌گه‌نده‌ڵكاران، چیتر چاوه‌ڕوانى قسه‌ناكات، چاوه‌روانى ئه‌وه‌ده‌كات چۆن گه‌نده‌ڵیه‌كه به‌كردار كراوه به‌وشێوه‌یه‌ش چاكسازیه‌كان به‌كردار بكرێت