ڕێباز محه‌مه‌د حملان وه‌زیرى دارایى و ئابوورى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان, له دیوانى وه‌زاره‌ت پێشوازى كرد له حاكم” ئه‌حمه‌د” سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌ست پاكى هه‌رێم و شاندى یاوه‌رى.
له‌میانى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، شاندى میوان به بۆنه‌ى ده‌ست به‌كار بوونى به‌ڕێزیانه‌وه پیرۆزباییان پێشكه‌ش كرد و هیوایان خواست له ئه‌رك و كاروبارییاندا سه‌ركه‌وتوو بێت، به‌تایبه‌تى له‌م بارودۆخه‌ى ئێستادا كه قه‌یرانى دارایى و كێشه‌كانى نێوان هه‌رێم و حكومه‌تى ناوه‌ند و شه‌ڕى چه‌كدارانى داعش و كاریگه‌رییه‌كانى به‌سه‌ر هه‌رێم
لاى خۆشیه‌وه وه‌زیرى دارایى هه‌رێم، وێراى سوپاس و پێزانینى بۆ شاندى میوان، هیواى خواست به تواناى هه‌موو لایه‌ك بتوانن به‌سه‌ر ئه‌و گرفت و قه‌یرانانه‌دا زالبن. له كۆتاییدا ئیش و كاره‌كانى ده‌سته‌ى ده‌ست پاكیشى به‌گرنگ وه‌سف كرد، بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵی زیاتر شه‌فافیه‌ت له ئیش و كاره‌كانیاند