لە دیدارەکەدا سەرۆکی حکومەت دووپاتیکردەوە کە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سوورە لە سەر درێژەدان بە پرۆسەی چاکسازی و ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و نەهێشتنی بەهەدەردانی سامانی گشتی .
لە دیدارەکەدا ، جەخت لە گرنگیی هەماهەنگیی نێوان دەزگا پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستان کرایەوە، لە پێناو ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتییان و نەهێشتنی قۆرخکاری و ڕووتین.