ئهمڕۆ 2021/12/9، رۆژى جیهانى بهرهنگاربوونهوهى گهندهڵى له ههرێمى كوردستان، دهستهى دهسپاكى ههرێمى كوردستان رێورهسمێكى ئهنجام دا.
له رێوڕهسمهكهدا،د. هێمن ههورامى جێگرى سهرۆكى پهرلهمانى كوردستان و د. ئهحمهد ئهنوهر سهرۆكى دهستهى دهسپاكى و نوێنهرى یهكێتى ئهوروپا له عێراق و نوێنهرى رێكخراوى undp و ژمارهیهك وهزیرى حكوومهت ئاماده بوون.
لهسهرهتاى رێورهسمهكهدا، د.ئهحمهد ئهنوهر سهرۆكى دهستهى دهسپاكى ههرێمى كوردستان وتارێكى به كورتى پێشكهش كرد و ئاماژهى به دیارى كردنى ئهو رۆژه بۆ رووبهرووبوونهوهى گهندهڵى لهلایهن نهتهوهیهكگرتووهكان كرد.
ههروهها گوتى، رێكخراوى شهفافییهتى نێودهوڵهتى واى داناوه كه ههر شتێك سهروهتى گشتیی بۆ بهرژهوهندى تایبهت بهكاربێنێت به گهندهڵى ههژمارى كردووه و بانكى نێودهوڵهتیش گهندهڵى وهك بهرژهوهندى تایبهت پێناسه دهكات.
سهرۆكى دهستهى دهسپاكى ههرێمى كوردستان دووپاتى لهوهیش كردهوه كه بهپێى یاساكهیش پێناسهى گهندهڵى دیار كراوه و ئێستا دهمانهوێ پێناسهیهكى گشتگیر تر بۆ گهندهڵى دابنێین.
رهخنهیشى لهوه گرت كه لهدواى 2003، له عێراق گهندهڵى بهشێوهیهكى فراوان گهشهى كردووه كه بووهته هۆى وێرانبوونى وڵات و سهرههڵدانى تیرۆر و چهندان هۆكارى ترى نهرێنى بووهته چهندان كێشهى كۆمهڵاتیی.
د.ئهحمهد ئهنوهر باسى لهوهیش كرد كه كوردستان قۆناغى داننان به گهندهڵى تێپهڕاندووه و ئێستا له قۆناغى رووبهڕووبوونهوهیه بهتایبهت لهو كابینهى حكوومهت كه هێڵى سهرهكى كارهكانییهتى.
دواتر پانێڵێك لهبارهى ستراتیجییهتى رووبهڕووبونهوهى گهندهڵى بهرێوهچوو كه تیایدا دیدگاى ستراتیجهكه و چۆنییهتى بهكارخستنى خرایه ڕوو.
دهقى ووتارى سهرۆكى دهستهى دهسپاكى له رۆژى جیهانى بەرەنگار بوونەوەى گەندەڵى
بەرێزان …
جێگرى سهرۆكى پهرلهمان و وهزیره بهرێزهكان,نوێنهرانى یهكێتى ئهوروپا و بهرنامهى پهرهپێدانى (UNDP) ,بهرێزان بریكار و بهرێوبهره گشتییهكان و میدیاكارانى بهرێز,میوانان و ئامادهبووانى بهرێز
بەناوى دەستەى دەسپاکى هەرێمى کوردستان بە گەرمى بەخێرهاتنتان دەکەین بۆ مەڕاسیمى 12/9رۆژى جیهانى بەرەنگار بوونەوەى گەندەڵى ، کە لەلایەن کۆمەلەى گشتى نەتەوەیەکگرتووەکان دیارى کراوە.
دواى چوونە بوارى جێ بەجێ کردنى رێکەوتننامەى نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ دژایەتى کردنى گەندەڵى دواى ئەوەى ژمارەى پێویست لە وڵاتان بروانامەى پەسەند کردنیان گەراندەوە بۆ نەتەوەیەکگرتووەکان.
ئەو رێککەوتننامە نێودەوڵەتى یە کە زیاتر لە (160) وڵات تیایدا ئەندامن بەرهەمى کارکردنى چەندین ساڵى نەتەوەیەکگرتووەکان دواى ئەوەى تاوانەکانى گەندەڵى سنورى ووڵاتانیان تێپەراند و لەسایەى پێشکەوتنى گەورەى تەکنەلوجیا وبە جیهان بوون (عەولەمە)دا.
عیراق بە یاسایەک لە رێکەوتى 8/12/2007 ئەو رێکەوتننامەى پەسەند کرد کە ئێستا بووەتە بەشێک لە سیستەمى عێراق و یاساى ناوخۆ و هەموو دەسەڵاتەکانى پێوە پابەندن بە هەرێمى کوردستانیشەوە کە بەشێکە لە دەوڵەتى فیدرالى عێراق.
دامەزراوە دیارەکانى وەکو رێکخراوى شەفافیەتى نێودەوڵەتى و بانکى نێودەوڵەتى پێناسەى گەندەلیان کردووە: رێکخراوى شەفافیەتى نێودەوڵەتى گەندەڵى بە (هەرکارێک کە بە خراپ بەکارهێنانى دەسەڵات و سەروەتى گشتى بۆ بەرژەوەندى تایبەتى لەخۆ دەگرێت بۆ خۆى یان بۆ گروپەکەى).
هەروەها بانکى نێودەوڵەتى ( گەندەڵى بە بەکارهێنانى وەزیفەى گشتى بۆ بەرژەوەندى تایبەت) پێناسە دەکات .
یاساى دەستەى دەسپاکى بەم جۆرە پێناسەى کردووە :
تاوانى گەندەڵى : مەبەست لێى بریتى یە لەهەر تاوانێک لەو تاوانانەى کە لە ماددەکانى (233-234-271-272-275-276-293-296) ى یاساى سزاکانى عێراق ژمارە (111)ى ساڵى 1969 دەقیان لەسەر کراوە و ، تاوانەکانى پێشێلکار بۆ ئەرکەکانى وەزیفەى گشتى ، کە بریتین لە بەرتیل ، ئیختیلاس و زێدە ڕۆیى فەرمانبەران لە سنورى وەزیفەکانیان و تاوانەکانى شوشتنەوەى مایە و داڵدە دان (بەردەستەکردنى ئەو سامانانەى دەرئەنجامى تاوان یان کەتنى گەندەڵى) و هەر تاوانێک یەکێک بێت لە بارودوخە توند کراوەکانى دەقکراو لە بڕگەکانى (پێنجەم – شەشەم – حەوتەم)ى ماددەى (135) لە یاساى سزادانى عێراقى هەموار کراو بە یاسایەکى ڕێکخراوى دەرچوو لە ئەنجومەنى حوکمى هەڵوەشاوەى پاشکۆ بە فەرمانى دەسەڵاتى ئیتیلافى کاتى هەڵوەشاوە ژمارە (55)ى ساڵى 2004 .
سەرجەم ئەو پێناسانە کەم و کورتى خۆیان تێدایە بەڕاى ئێمە پێویستە بە ووردتر پێناسە بکرێتەوە لە رێگاى هەموارکردنەوەى یاساى دەستەى دەسپاکى لە هەرێمى کوردستان لە داهاتوودا.
لە عێراق لەدواى ساڵى 2003 گەندەڵى بەشێوەیەکى بەرفراوان تەشەنەى کردووە بە سەدان ملیار دۆلارى لە داهاتى گشتى بەهەدەردراوە کە دەبوو بۆ خزمەتکردنى هاوولاتیان و سەرجەم کەرتە خزمەتگوزاریەکان بەکاربێت.
ئەوەش بووتە هۆکارێکى سەرەکى بۆ ناسەقامگیرى و لاوازبوونى پێگەى دەولەت و سەرهەڵدانى تیرۆر و چەندین کێشەى کومەلایەتى و سیاسى …. هتد
چەندین جار تەکیدمان کردووتەوە کە گەندەڵى لە تیرۆر ترسناکترە چونکە متمانەى نێوان هاولاتى و دەسەڵات ناهێلێ و دەبێتە هۆى سەرهەلدانى چەندین کێشەى کومەلایەتى، سیاسى گەورە .
لە هەرێمى کوردستان سەرەڕاى ئەوەى کە پرۆسەى ئاوەدانکردنەوە و خزمەتگوزاریەکان لە ئاستێکى باشترن لە بەشەکانى ترى عێراق بەڵام گەندەڵى تا ئێستاش هەرەشەیە لەسەر سەقامگیرى و پێشکەوتنى زیاترى ئابورى و سەرجەم کەرتە خزمەتگوزاریەکان و بەردەوام لە هەموو هەلمەتەکانى هەلبژاردندا لە ساڵانى ڕابردوودا بابەتى گەندەڵى پانتایەکى زۆرى لە بەرنامەى سیاسى سەرجەم قەوارە سیاسیەکان بۆ تەرخانکرابوو واتە کوردستان قوناغى داننان بە گەندەڵى تێپەراندووە و ئیستا کوردستان لە قوناغى بەرەنگار بوونەوەى دایە هەرچەند تا ئێستا لە ئاستى پێویست نییە ئەو پرسە بە سستى بەرێوە دەچێت ، چەند ساڵە لە هەرێمى کوردستان پرۆسەى چاکسازى لە کەرتى گشتى بەرێوە دەچێ و بەتایبەتیش لەم کابینەیەى حکومەت بۆتە هێلى سەرەکى بەرنامەى کارکردنى، بەڵام پرسى چاکسازى و دژایەتى گەندەڵى دوو پرسى بەیەکەوە بەستراون ناتوانرێ جیابکرێتەوە واتە هەردوو پرسەکە دەبێت کارى زۆرتریان لەسەر بکرێت .
تاکە رێگە بۆ گێرانەوەى متمانەى هاوڵاتیان بە دام و دەزگا رەسمیەکان فراوانکردنى پرۆسەى چاکسازى و دژایەتى گەندەلیە بە شێوەیەک سەرجەم دەسەڵات و دام و دەگاکان بگرێتەوە ئێمە لە دەستەى دەسپاکى بۆ ئەو مەبەستە ستراتیژى نیشتیمانى دژایەتى گەندەڵیمان پێشکەش بە ئەنجومەنى وەزیران کردووە و دواى دیراسەیەکى زۆر لە رێکەوتى 29/9/2021 پەسەند کرا ،
کە نەخشە رێگایەکى روون و ئاشکراى تێدایە بۆ چاکسازى لە سەرجەم دەسەڵات و دام و دەزگاکان و بریارە لە داهاتویەکى نزیکدا دواى بلاوبوونەوەى لە رۆژنامەى فەرمى (وەقائعى کوردستان) بکەوێتە بوارى جێ بەجێ کردن و ئەرکى دەستەى دەسپاکیە کە چاودێرى و بەدواداچوون بکات بۆ جێ بەجێ کردنى ئەو ستراتیژیە کە بۆ ساڵانى (2021-2025)ە .
بەرێزان ..
پرۆسەى دژایەتى گەندەڵى پرۆسەیەکى دەستە جەمعیە واتە بە تەنها بەیەک دەزگا ناکرێ دەبێت سەرجەم دەسەلات و دەزگاکان هاوکار بن لەو پرۆسەیە لەبەر ئەو هەڕەشە گەورەیەى کە گەندەڵى دروستى دەکات لەسەر کومەڵگاکەمان .
تاقیکردنەوە سەرکەوتووەکانى جیهان بە تایبەت هەندێ وولاتى باشورى رۆژهەڵاتى ئاسیا وەک ( سەنگاپۆر و مالیزیا …) پێمان دەلێن کە بوونى دام و دەزگا بەهێز و پرۆفیشناڵى چاودێرى وەک (دەسپاکى ، دیوانى چاودێرى دارایى ، قەزایەکى بەهێز و بێلایەن لەگەڵ بوونى چاودێرى پەرلەمانى کارا و چاودێرى ناوخۆى حکومەت لە سەرجەم دام و دەزگاکان) هۆکارى سەرەکین لەو سەرکەوتنە.
لە پرۆسەى دژایەتى گەندەڵى بنیاتنانى دام و دەزگاکانى چاودێرى لەسەر بنەماى (دڵسۆزى و دەسپاکى و بێلایەنى) مەرجێکى گرنگى سەرکەوتنى ئەو دام و دەزگایانەیە لە ئەرکەکانیادا .
دەستەى دەسپاکى هەرێمى کوردستان لە دواى دەست بەرکار بوونى ساڵى (2014) بە توانایەکى زۆر کەمى مرۆیى و ماددى هەنگا و بە هەنگا و کارى لە سەرجەم بابەتەکان کردوە کە یاسا بۆى دیارى کردوین لە وانەش بوارى خۆپارێزى و شەفافیەت کە بە دەرکردنى رێنمایى ئاشکرا کردنى سەروەت و سامان دەستى پێکرددوە وەک یەکەم کارى دەستە لە رێگەى دابەشکردنى فۆرمى ئاشکرا کردنى سەروەت و سامان بە شێوەیەکى بەردەوام بۆ سەرجەم ئەو پۆستانەى کە یاساکە بۆیان دیارى کراون و دواتر بەدواداچوون بۆ سەرجەم زانیاریەکانى ناو ئەو فۆرمانە.
لە لایەنى کەرتى وەزیفەى گشتى لە ساڵانى (2015-2016) زۆر بابەتى گرینگ لێکۆلینەوەى تێدا کراوە و دواتر بووەتە بەشێک لە یاساى چاکسازى کە دەستە مافى چاودێرى دەسپاکى سەرجەم کار و چالاکیەکانى دام و دەزگاکانى هەیە.
لە بوارى لێکۆلینەوەکان بە تواناى زۆر کەم و بە پاڵپشتى و هاوکارى ئەنجومەنى دادوەرى و کادرەکانیان پرسى لێکۆڵینەوە لە کەیسەکانى گەندەڵى دەستى پێکردووە ، ساڵانە سەدان کەیسى لێکۆڵینەوە تێیدا دەکرێت و بەشێکى زۆریان ڕەوانەى دادگاکان دەکرێت وە دواتر ئامارەکان دەیخەینە بەر دەستتان.
خالێکى لاوازى بنەرەتى لە پرسى لێکۆلینەوە لە کەیسەکانى گەندەڵى کەمى ژمارەى لێکۆلەر و کەمى تواناى ماددى و نەبوونى دادگایەکى تەرخانکراوە بۆ کەیسەکانى گەندەڵى .
دەستەى دەسپاکى هەرێمى کوردستان یەکەم دەزگاى دژە گەندەڵیە کە دەسەڵاتى دامەزراندنى لێکۆلەرى دەسپاکى نى یە نە لەیاساى ژمارە (3)ى ساڵى 2011 و نە لە هەموارى یاساکەش لە ساڵى (2014) ئەو مافەى پێنەدراوە لە ساڵى (2019) وە ڕەشنوسێکى ترى هەموارى یاساکەمان ئامادەکرد و ڕەوانەى پەرلەمانمان کرد بەڵام دواى ساڵ و نیوێک پەرلەمان بۆى ناردینەوە بۆ ئەوەى زیاتر دیراسەى بکەینەوە .
لە بابەتى بەدواداچوونى یاساى چاکسازى کە بە دەسکەوتێکى گرینگى ئەو خۆلەى پەرلەمان و کابینەى حکومەت دەزانین.
دەستە وەک دەزگایەکى چاودێرى خۆى بەشدار بوو لە دارشتنى ناوەرۆکى یاساکە کە بە پێشنیار و پرۆژەى خۆى، لە جێ بەجێ کردنى یاساکەش لە رێگەى چاودێرى پرۆسەکە بەشدارى کاراى هەیە لە رێگەى چەند لیژنە چاودێرى لەسەرتاسەرى کوردستان کە سەردانى دام و دەزگاکان دەکەن بۆ دلنیا بوون لە جێ بەجێ کردنى یاساکە، ئێمە هاوکارى و هەماهەنگى نێوان دام و دەزگاکانى هەرێمى کوردستان بەخالێکى گرینگ دەزانین بۆ بەرەو پێش بردنى پرسى جێ بەجێ کردنى یاساکە.
لە لایەنى پەیوەندیەکان لەگەڵ دام و دەزگا نێودەولەتیەکان دەمەوێت سوپاسى بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان (UNDP) بکەم لە ساڵانى سەرەتاى کارکردنى دەستە و تاوەکو ئێستا هاوکارمان بوون لە پرۆسەى کردنەوەى خۆل و پەرەپێدان و تواناکانمان بۆ بەرەنگار بوونەوەى گەندەڵى .
ئەم ساڵ پروژەیەکى چوار ساڵى بە تەمویلى یەکێتى ئەوروپا
لەسەر بەرەنگار بوونەوەى گەندەڵى و تحکیمى بازرگانى دەست پێکراوە کە دەستەى دەسپاکى لایەنێکى کاراى ئەو پرۆژەیە یە.
هەروەها پرۆژەیەکى تریش لە ئارادایە لەگەڵ (UNDP) بە تەمویلى وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا بۆ بەرزکردنەوەى تواناى لێکۆلەران و دادوەرا ن لە بوارى تاوانەکانى دارایى دا لە وانەش (سپى کردنەوەى پارە) و دوو ساڵ دەخایەنێت.
لە داهاتوش دا لە چوار چێوەى پرۆژەکانى یەکێتى ئەوروپا پرۆژەیەکى ترى هاوکارى دەستە لە رێگەى بانکى نێودەوڵهتى بەرێوەیە کە هیوادارین لە ساڵى داهاتوو بکەوێتە بوارى جێ بەجێ کردن.
ئێمە زۆر سوپاسى هاوکاریەکانى یەکێتى ئەوروپا و وولاتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا و (UNDP) دەکەین کە زۆر گرینگى بە پرۆسەى دژایەتى گەندەلیدا .
هەرێمى کوردستان چۆن لە شەرى دژى تیرۆر بە هاوکارى دۆستەکانى و قوربانیدانى رۆلەکانى سەرکەوتنى بەدەستهێنا، پێمان وایە بۆ سەرکەوتنى لە شەرى دژایەتى گەندەڵیش پێویستیمان بە هاوکارى زۆرى دۆست و هاوپەیمانانمان هەیە بەڵام ئەرکى قورسى ئەو شەرە دەکەوێتە ئەستۆى خۆمان بۆ ئەوەى بتوانین حکومرانیەکى باشتر و خزمەتگوزارى زیاتر پێشکەش هاولاتیان بکەین.
سوپاس بۆ ئامادەبونتان لەو مەراسیمە کە پشتیوانی یە بۆ کار و چالاکیەکانى دەستەى دەسپاکى ….