لە بەرواری ٢٥/١٠/٢٠٢١ د. ئەحمەد ئەنوەر محمد سەرۆکی دەستەی دەسپاکی لە هەرێمی کوردستان پێشوازی کرد لە شاندێکی یەکێتی ئەوروپا کە پێکهاتبوو لە خاتوو باربارا ئێگر سەرۆکی بەشی هاوکاری و گەشەپێدان، خاتوو ئیبا عەبدو نوێنەری یەکێتی ئەوروپا لە بواری روبەروبونەوەی گەندەلی و هەروەها خاتوو غەدا حەمید بەرێوەبەری پرۆژەکان لە UNDP. ئەم کۆبونەوەیە لە چوارچێوەی پروژەکانی یەکێتی ئەوروپا دێت کە لە لایەن UNDP
وە جێبەجێ دەکرێت. لە کۆبونەوەکەدا جەخت لە پالپشتی زیاتری یەکێتی ئەوروپا لە دەستەی دەسپاکی هەرێمی کوردستان کرا لە ئەنجامدانی پرۆژەکانی درێژخایەن کە یارمەتیدەرە لە بەرەوپێشچونی کارەکانی ئەم دەستەیە.