ڕۆژی سێ شەممە ١١/١٠/٢٠٢٢ بەڕێزان دارەوان نورالدین بەرپرسی بەشی پەیوەندی لەگەڵ ڕێکخراوە ناحکومیەکان احمد گەلەری بەڕێوەبەری نووسینگەی لێکۆلینەوەی دهۆک لە دەستەی دەسپاکی بەشداری ۆورکشۆپی (ڕۆڵی ڕاگەیاندن لەبەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی) یان لە شاری دهۆک کرد.
ئەو وۆرکشۆپە کە بە هاوبەشی لە نێوان هەردوو ڕێکخراوی (دەریا،ئەلەند) بە هاوکاری لەگەڵ (undp) ڕێکخرابوو،تیایدا ژمارەیەکی بەرچاو لە نوێنەری دەزگاکانی ڕاگەیاندن و پەرلەمانتارو ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆک و دەزگای میدیایش ئامادەبوون.
تیایدا باس لەجۆرەکانی میدیاو قۆناغ بەندی میدیای کوردی و ڕۆڵی میدیا ی تقلیدی و نوێ لە بەرەنگار بوونەوەی گەندەڵی کرا، نوێنەرانی دەستەی دەسپاکی ڕۆڵی بەرچاویان گێڕا لەو بارەیەوە.