بەمەبەستی بەدواداچوون و جێ بەجێکردنی ستراتیژی نیشتیمانی ڕووبەرووبوونەوەی گەندەڵی بەهاوکاری فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە ئەنجوومەنی وەزیران لێژنە تایبەتەکانی دەستەی دەسپاکی دامەزراوە فەرمیەکان بەسەر دەکەنەوە .
ڕۆژی دوو شەممە (١٠/٤/٢٠٢٣) ئەندامانی لێژنەی بەدوداچوونی جێ بە جێکردنی ستراتیژی نیشتیمانی ڕووبەرووبوونەوەی گەندەڵی (٢٠٢١-٢٠٢٥) لە دەستەی دەسپاکی بە هاوکاری فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوونی سەر بە ئەنجوومەنی وەزیران سەردانی هەریەک لە (دەزگای گشتی کاروباری مین و فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە) یان کرد و ئالیەتی چۆنیەتی پڕکردنەوەی فۆڕمی ئامانجەکانی ستراتیژیەکەیان بۆ ڕوونکردنەوە .
هەرلەکۆبوونەوەکە وادەی ڕادەستکردنەوەی یەکەم ڕاپۆڕتی خولی لەلایەن دەمەزراوەکانەوە بۆ دەستەی دەسپاکی دیاری کرا .