بەشی پەیوەندی لەگەڵ رێکخراوە ناحکومیەکانی فەرمانگەی خۆپاراستن و شەفافیەت لە دەستەی دەسپاکی ، بەشداری کۆنفرانسی ( ئاستەنگەکانی بەردەم ئازادی ڕۆژنامەگەری و بەدەستهێنانی زانیاری لە هەرێمی کوردستان ) کرد.
ڕۆژی سێشەمە ١١/٧/٢٠٢٣ هەریەک لە بەڕێزان دارەوان نورالدین بەرپرسی بەشی پەیوەندی لەگەڵ ڕێکخراوە ناحکومیەکان و سەرخێل هاشم بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندنی نوسینگەی سەرۆکی دەستە بەشداری کۆنفرانسێکیان لە ژێر ناونیشانی ( ئاستەنگەکانی بەردەم ئازادی ڕۆژنامەگەری و بەدەستهێنانی زانیاری لە هەرێمی کوردستان ) کە ڕێکخراوی دیدار ئەنجامی دابوو کرد.
کۆنفرانسەکە دوو پانێلی لەخۆ گرتبوو کە یەکێکیان تایبەت بوو بە بواری ئازادی ڕۆژنامەگەری و دووەمیان تایبەت بوو بە مافی بەدەستهێنانی زانیاری لە هەرێمی کوردستان ، تیایدا چەندین باس هاتنە گوتن و ڕاگۆڕینەوەشی بەخۆوە گرت.