رۆژی یەکشەم 2024/9/8 ، د.ئەحمەد ئەنوەر سەرۆکی دەستەی دەسپاکی و عەلیل بریل بەڕێوەبەری نووسینگەی UNODS لە عێراق کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەیەکدا، کە د.عەدنان عەبدوڵا بەرێوەبەری گشتیی فەرمانگەی خۆپاراستن و شەفافییەت و یوسف عەبدولعەزیز بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری یاسایی بە وەکالەت و هاژە عومەر ئەحمەد بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی دەستە ئامادە بوون گفتوگۆ لەسەر پەیوەندی دوو لایەنە کرا.
لەو کۆبوونەوەیەدا، باسی ستراتیجی رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی کرا کە هەفتەی رابردوو بە ئامادەبوونی سەرۆک وەزیران مەسروور بارزانی جاڕدانی بۆ کرا.
شاندی UNODS سەرباری دووپاتکردنەوە لە هاوئاهەنگی نێوان هەردوو لا دووپاتیان کردەوە کە لە پڕۆژەی رووبەڕووبوونەوەی شوشتنەوەی پارە و پارەدارکردنی تیرۆر هاوکار دەبن.
د.ئەحمەد ئەنوەر ئاماژەی بە هاوئاهەنگی لەگەڵ دەستەی دەسپاکی عێراقدا کرد کە بڕیارە یاداشتی لێک تێگەیشتن واژوو بکەن.