لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ بەغدا و بەشداری لە دووەمین کۆڕبەندی عەرەبی بۆ شەفافییەت و حکومڕانی باش، د.ئەحمەد ئەنوەر لەگەڵ جێگری سەرۆکی رێکخراوی شەفافییەتی نێودەوڵەتی کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەی نێوان د.ئەحمەد ئەنوەر و کتاکاندریانا رافیتۆسوون، داواکرا پاڵپشتی دەستەی دەسپاکی هەرێم بکرێت بۆ ئەنجامدانی کۆڕبەندێک لە هەرێمی کوردستانی عێراق و پاڵپشتی کۆڕبەندەکە بکرێ.
دواتر لەلایەن سەرۆکی دەستەی دەسپاکی کوردستان رێزلێنان پێشکەشی جێگری سەرۆکی رێکخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتی کرا.