لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ بەغدا و بەشداری لە کۆڕبەندی عەرەبی بۆ شەفافییەت و حوکومڕانی باش لە بەغدا، د.ئەحمەد ئەنوەر سەرۆکی دەستەی دەسپاکی کوردستان لەگەڵ قازی کلود کەڕم سەرۆکی دەستەی نیشتمانی بۆ رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لوبنان کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، بڕیاریدا سەردانی هەرێمی کوردستان بکات، بۆ لێکتێگەیشتنی نێوان هەردوولا و پەیوەندی نێوان هەردوو دەستەکە.
دواتر، سەرۆکی دەستەی دەسپاکی کوردستان رێزلێنانی پێشکەش بە بەڕێزیان کرد.