ڕۆژی هەینی ١٥/٣/٢٠٢٤ دارەوان نورالدین بەرپرسی بەشی پەیوەندی لەگەڵ رێکخراوە ناحکومیەکان لە دەستەی دەسپاکی بە نوێنەرایەتی دەستەکەمان بەشداری کۆنفرانسی
(لە جینۆسایدەوە بەرەو ژیان ) ی کرد کە لە شاری هەولێر ئەنجامدرابوو .
کنفرانسەکە لە لایەن تۆڕی koncicc بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوە هاوبەشەکانی لە بواری جینۆسایدەوە ڕێکخرابوو . تیایدا جگە لە وتاردان و چالاکی نمایشکردنی ڤیدیۆی کارەساتی هەڵەبجە ، دوو پانیلیش تایبەت بە جینۆسایدی کوردان و جیهان پێشکەش کرا.