ئەمڕۆ پێنجشەم 20ی تشرینی دووەم، د.ئەحمەد ئەنوەر سەرۆكی دەستەی دەسپاكی هەرێمی كوردستان لە میانی سەردانەكەی بۆ بەغدا لەگەڵ د.عەمار سوبحی خەلەف سەرۆكی دیوانی چاودێری دارایی عێراق كۆبوونەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا، دووپات لەسەر هاوئاهەنگی نێوان هەردوو دامەزراوەكە كرایەوە بۆ چاودێری بوونی پێوەندییەكی تۆكمە لەنێوان دەزگاكانی چاودێریدا.
هەروەها لەو كۆبوونەوەیەدا باس لە رێگاكانی كەمكردنەوەی گەندەڵی بەهێزكردنی دامەزراوەكان كرایەوە و هەردوولایش هاوڕابوون كە دەستەی دەسپاكی هەرێمی كوردستان و دیوانی چاودێری دارایی عێراق زیاتر هاوئاهەنگ بن.


