ئەمڕۆ پێنجشەم ١٥/١٠/٢٠٢٦ لە هەولێر، بە ئامادەبوونی د. ئەحمەد ئەنوەر سەرۆكی دەستەی دەسپاكی هەرێمی كوردستان و هاژە عومەر ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتیی كارگێڕی و دارایی و ژمارەیەك لە دادوەرانی لێكۆڵینەوەی شارەكانی عێراق، خولێكی تایبەت بە ” رووبەڕووبوونەوەی تاوانی سپیكردنەوەی پارە” لەلایەن نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی سپیكردنەوەی پارە بەڕێوەچوو.
لە خولەكەدا، كۆمەڵێك بابەتی پێوەندیدار بە تاوانی سپیكردنەوەی پارە و ئەوەی كە لە عێراق لەوبارەیەوە روو دەدات خرایە ڕوو.

