Tuesday, September 17, 2024

Media and Publication

ەقی چاوپێکەوتنی بەرێز سەرؤکی دەستە لەگەڵ SNN

“گەندەڵی هەڕەشەیەکی جددییە لەسەر هەرێمی کوردستان” 

Chairman of commission’s interview with Kurdistan24 about the national strategy of Anti-Corruption in Kurdistan Region

The text of the interview of the chairman of commission of Integrity with (K24) channel about the activities of commission

کۆنگرەی رۆژنامەوانی بۆ ساڵی 2023

قەڵخانی دەسپاکی بەخشرایە ئەو پێشمەرگەیەی 9 ملیۆن دیناری گەڕاندەوە

کۆنگرەی رۆژنامەوانی دەستەی دەسپاکی 2-8-2022

دەقی چاوپێکەوتنی سەرۆکی دەستەی دەسپاکی لە کەناڵی KNN

دەقی چاوپێکەوتنی سەرۆکی دەستەی دەسپاکی لە کەناڵی خەندان

لێدوانی د.ئەحمەدئەنوەر سەرۆکی دەستەی دەسپاکی هەرێمی کوردستان دەربارەی کۆنفراسی رووبەرووبونەوەی گەندەڵی لە واشنتۆن

گفتوگۆی د.ئەحمەد ئەنوەر سەرۆکی دەستەی دەسپاکی و کۆمەڵێک رۆژنامەنووسی سلێمانی

د.ئەحمەد ئەنوەر سەرۆكی دەستەی دەسپاكی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكدا بۆ دەزگای میدیای خەڵك، باسی یاداشتی لێكتێگەیشتنی نێوان دەستەكە و نووسینگەی نەهێشتنی سپیكردنەوەی پارە دەكات.

د. ئەحمەد رای گەیاند، چالاکییەکانی دەستەکەمان بەپێی یاسای دەستەی دەستپاکی رێکخراوە، کە دژایەتیکردنی گەندەڵییە بە سێ میکانیزم و بریتیین لە هۆشیارکردنەوە و پەرەپێدان بە کولتووری سەروەریی یاسا، رێنمایی ئاشکراکردنی سەروەت و سامان و لێکۆڵینەوە لە کەیسەکانی گەندەڵی”.

___________________________________________________________________________________________________________________

تۆڕی میدیایی ئێستا 27/08/2023

د. ئەحمەد ئەنوەر: ئەو كەسانەی بەپلەی باڵا خانەنشینبوون و شایستە نەبوون پلەكەیان لێوەرگیراوەتەوە

سەرۆكی دەستەی دەسپاكیی هەرێم رایدەگەیەنێت، بەپێی یاسای چاكسازیی هەر خانەنشینێك كە بە پلەی باڵا خانەنشینكراوە و لەو پۆستە نەبووە پلەكەی لێوەردەگیرێتەوە و دەشڵێت، “ئەو كەسانەی كە بە پلەی باڵا خانەنشینكراون مووچەكەیان كەمكراوەتەوە”.

د. ئەحمەد ئەنوەر سەرۆكی دەستەی دەسپاكیی هەرێم لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەو بڕگەیەی تایبەتە بە خانەنشینیی پلە باڵاكان لە یاسای چاكسازی خراوەتەوە بواری جێبەجێكردنەوە بە جۆرێك ئەو كەسانەی كە بەو پلەیە خانەنشینكراون و شایستەی پلەكە بوون پێشتر بە كۆی 80%ی مووچە و دەرماڵە خانەنشینكراون و ئێستا كەمكراوەتەوە بۆ 50%ی كۆی گشتیی مووچە و دەرماڵەكانیان.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، بەپێی یاسای چاكسازیی هەر خانەنشینێك كە بە پلەی باڵا خانەنشینكراوە و لەو پۆستە نەبووە پلەكەی لێوەردەگیرێتەوە و بە پلەی شایستەی خۆی خانەنشیندەكرێت و جگەلەوەش چەند بابەتێكی دیكەی نێو یاساكە خراوەتەوە بواری جێبەجێكردنەوە.

________________________________________________________________________________________________________

رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەم ساڵ لێکۆڵینەوەیان لە زیاتر لە 100 کەیسی گەندەڵی کردووە و دۆسێیەکانیان جووڵاندوون، کە وەزیری پێشوو و بریکاری پێشووی وەزارەتیان تێدایە؛ دەشڵێت، سزادان لە دەسەڵاتی ئەواندا نییە.

رۆژی دووشەممە، 30ـی ئۆکتۆبەری 2023، حاکم ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، “ئەم ساڵ زیاتر لە 100 کەیسی گەندەڵیمان جووڵاندووە؛ دوو مانگیش کات ماوە و کەیسەکان زیاتر دەبن.”

حاکم ئەحمەد گوتی، کەیسەکان هەموویان تایبەتن بە گەندەڵی و لێکۆڵینەوەیان تێدا کراوە ناردنی بۆ دادگە کاری دادوەرانی لێکۆڵینەوەی دەستپاکییە نەوەکو دەستەی دەستپاکی، کە لە نێویاندا کەسانی پلە باڵاشیان تێدایە لە “پلەی وەزیری پێشوو و بریکاری پێشووی وەزارەت لە هەرێمی کوردستان.”

سەرۆکی دەستەی دەستپاکی ئاماژەی بەوەکرد، لێکۆڵینەوەیان لە 88 کەیسی پلە باڵای پێشوو کردووە و تاوەکو ئەمڕۆ رەوانەی دادگەی تایبەتمەند نەکراون.

زۆرجار رەخنەی ئەوە لە دەستەی دەستپاکی دەگیرێت کە دۆسێیە دەجووڵێنن و هیچ کەسێک بە تۆمەتی گەندەڵی سزا نادرێت. لەوبارەیەوە حاکم ئەحمەد گوتی، “ئێمە دۆسیەی وەزیر، بریکاری وەزارەت، بەڕێوەبەری گشتی و پەرلەمانتارمان بە تۆمەتی گەندەڵی رەوانەی لایەنی تایبەتمەند کردووە. ئەوەی لەسەر ئێمەیە جووڵاندنی کەیسەکانە؛ سزادان یان سزانەدان دادوەرانی دادگەکان بڕیاری لەسەر دەدەن.”

بەگوێرەی داتاکانی دەستەی دەستپاکی، شەش مانگی ساڵی 2022، کۆی ئەو کەیسانەی رەوانەی دادگە کراون و بە بڕیاری دادوەرانی دەستپاکی لێکۆڵینەوە تێیاندا تەواو کرابوو 138 کەیس بوون.

______________________________________________________________________________________________________________________

تایبەت بە نوچەنێت 2022

سەرۆکى دەستەى دەستپاکى هەرێمى کوردستان، جەخت لەوەكردەوە، کە سپیکردنەوەى پارە لە ناو بوونى هەیە، بەڵام دەڵێت: “ئێمە هیچ داتایەکمان لەبەردەست نییە.”

ئەمڕۆ شەممە (21/ئایار/2022) د. ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان، تایبەت بە نوچەنێتى ڕاگەیاند، “یاداشتنامەیەکمان ئاراستەى بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی سپی کردنەوەی پارەو تەمویلکردنی تیرۆر لە عێراق کردووە”، بۆ بەرەنگاربوونەوەى سپیکردنەوەى پارە.

د. ئەحمەد ئەنوەر، سەبارەت بە پرسى سپیکردنەوەى پارە ڕاشیگەیاند، “لە هەر وڵاتێک گەندەڵی هەبێت لە تەنیشتی تاوانی سپی کردنەوەی پارەش دەبێت، گەندەڵى بەرهەمەکەی تەنیا تاوانى سپی کردنەوەی پارەى نییە ، بەڵکو داهاتى دیکەى لێدەکەوێتەوە، لە رێگەی ئەو داهاتەش هەوڵ دەدرێت پارەکە لە ڕێگەى کڕینی ماڵ و موڵک و ئیشکردن لە بوارەکانی بازرگانیدا سپی بکرێتەوە.”

سەبارەت بە هەبوونى ئەو تاوانە لە هەرێمى کوردستان، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی دەڵێت، “ئەو تاوانانە لە یەکێک لە دادگاکانی لێکۆڵینەوەی ئاسایش لە چوارچێوەی بەرەنگاری تیرۆرە لە هەرێمی کوردستان دەبینرێن، ئێمە دڵنیاین لە هەبوونی بەڵام داتامان لانییە، دوای ئەو یاداشتنامە هەوڵدەدەین لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان یاخود ئەو یاسایانەی عێراق یاسای بەرەنگاربوونەوەی سپی کردنی پارەو پارەدارکردنی تیرۆرە کە لە (2015)

دەرچووە، کوردستان یاسایەکی تایبەت بە خۆی هەبێت.”

_______________________________________________________________________________________________________________

میترۆ

سەرۆكی دەستەی دەستپاكی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت ” لێكۆڵینەوە لە 378 كەیسی گەندەڵی دەكرێت“. 

ئەمڕۆ (چوارشەممە) لەمیانەی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، د.ئەحمەد ئەنوەر سەرۆكی دەستەی دەستپاكی هەرێمی كوردستان ئامارەكانی داوا هەواڵدەرییەكان‌و داوای سزایی‌و زانیارییەكانی بڵاوكردەوە.

لەكۆنگرە رۆژنامەوانییەكەدا سەرۆكی دەستەی دەستپاكی هەرێم وتی “كۆی گشتی داوا هەواڵدەرییەكان لەساڵانی پێشوەوە هەتا 30ی حوزەیرانی ئەمساڵ 183 داوایە، كۆی گشتی داوا سزاییەكانیش 195 داوایە، هەروەها زانیارییەكانیش 92 داوایە“.

د.ئەحمەد ئەنوەر جەغتی لەسەر ئەوە كردەوە كە لەكۆی ئەو ژمارەیە،لەهەولێر 101 داوای هەواڵدەری و 94 داوای سزایی، هەروەها لەسلێمانی 31 داوای هەواڵدەری و 85 داوای سزایی، هەروەها لەپارێزگای دهۆك 51 داوای هەواڵدەری‌و 16 داوای سزایی بونی هەبوە.

لەبارەی كۆی گشتی كەیسەكانی گەندەڵیش، سەرۆكی دەستەی دەستپاكی هەرێم وتی ” كۆی گشتی كەیسەكانی گەندەڵی 378 كەیسە و لیكۆڵینەوەیان لەبارەوە دەكرێت“.

جەغتیشی كردەوە ” لەم شەش مانگەدا لەپارێزگای هەولێر 15 كەیس رەوانەی دادگای تایبەتمەند كراون‌و هەروەها 9 كەیسی تر لەدادگا لەژێر لێكۆڵینەوەدایە“.

د.ئەحمەد ئەنوەر ئاماژەی بەوە كرد” ئەمساڵ لەسلێمانی تائێستا سێ كەیس رەوانەی دادگای تایبەتمەند كراوە”.

وتیشی “لەسلێمانی لەئێستادا 15 كەیس لەژێر لێكۆڵینەوەدان“.

جەغتیشی كردەوە” لەپارێزگای دهۆكیش یەك كەیس رەوانەی دادگا كراوە‌و لەئێستادا 24 كەیس لەژێر لێكۆڵینەوەدایە”.

_______________________________________________________________________________________________________________

KNN 2018 د.ئەحمەد ئەنوەر: کۆمەڵگای نێودەوڵەتی مامەڵە لەگەڵ بڕیارەکانی عێراقدا ناکات…

________________________________________________________________________________________________________________________

Dr. Ahmed Anwar participated the first meeting of reform committee

.

On Monday 7/10/2019 a meeting was implemented with the supervision of Mr. Masroor Barzani head of the council of ministries of Kurdistan Region and with the presence of Mr. Qubad Talabani deputy of the head of the council of ministries, cooperation committee between parliament and the government of Kurdistan Region which was special for the project of reform in the law of salary, retirement and other issues, they discussed about reform laws, focusing on the importance of preparing the law and sending it to Kurdistan parliament. Mr. Masroor Barzani head of the council of ministries stated the importance of implementing the reform which is an important axis of general lines of the work list of ninth cabinet of the government of Kurdistan Region. About this issue head of the council of ministries stated that" our desiderata and willpower for implementing reform is very strong we will implement with the cooperation of Kurdistan parliament. The aim of the reform is to provide justice and stabilizing the institutions of Kurdistan Region and reform process must be in the service of public interest and citizens of Kurdistan Region''. In the meeting they ensured on implementing more discussions about the law project and continuing on implementing the meetings about them till the final assessment of the draft and sending it to Kurdistan parliament. Reform process must include justice and protection of the rights and financial capacity according to the laws and instruction. Meanwhile Dr. Ahmed Anwar chairman of commission of Integrity of Kurdistan Region whom participated in the meeting presented his opinions about reforms. Ensured on the importance of the reform as an important step for achieving justice.

 .

.

– لە ئێستادا ئەوەی بەدی دەكرێت، ئەوەیە كە حكومەتی هەرێمی كوردستان خۆی بەرنامەیەكی چاكسازی هەیە و كاری لەسەر دەكات، بە دڵنیاییەوە دەركردنی ئەو یاسایە هەنگاوێكی باشە و جێگای دەستخۆشییە و گرنگیشە میكانیزمەكانی جێبەجێكردنی (كە ئێستا حكومەت سەرقاڵە بە داڕشتنیانەوە) لە ئایندەیەكی نزیكدا بكەونەكار.

.

.

– ناتوانین بڵێین لە كوردستاندا بە تەواوەتی یاسا سەروەرە و ناشتوانین بڵێین یاسا نییە، بێگومان یاسا هەیە و دامەزراوەكان بەشێكی زۆریان بە یاسا كار دەكەن، بەڵام هێشتا پێویستە دامەزراوەكان بەهێز بكرێن، هەر خۆی لەخۆیدا كاتێك كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان باسی كوردستانێكی بەهێز دەكات و جەخت لەسەر ئەم بوارە دەكاتەوە، دەبێت هێزە سەرەكییەكە سەروەریی یاسا بێت، دواتر هێزەكانی ئابووری و خزمەتگوزاری و…هتد، لەبەر ئەوە هێشتا سەروەریی یاسا لە كوردستان پێویستی بە بەهێزكردن هەیە، تا ئێستاش دیاردەكانی زێدەڕۆیی لەسەر موڵكی گشتی و دیاردەی دەرچوون لە لێپرسینەوە و كۆمەڵێك تاوان لە ناو كۆمەڵگەی ئێمەدا هەیە و تاوانباران وەكو پێویست سزا نادرێن.

.

– هەمووان دەزانن دادگاییكردن لە كوردستان ئاشكرایە و هەموو رۆژنامەنووسێكیش دەتوانێت لە پڕۆسەی دادگاییكردنەكاندا ئامادە بێت، بەڵام زۆربەی رۆژنامەنووسان پشت بە ئێمە دەبەستن و هیچیان نەهاتوون بڵێن ئەم هەفتەیە چ دانیشتنێكی دادگاییكردن هەیە، بۆ ئەوەی بچین ئامادەی بین.

.

– لە راستیدا ئەوەی كراوە، سەرەتایەكی باش بووە و جێگای دەستخۆشییە، هەڵبەتە پرسی راگرتنی گەندەڵی، یان بنبڕكردنی گەندەڵی، حكومەت بە دوو جۆر دەتوانێت جێبەجێی بكات؛ لە رووی بەهێزكردنی چاودێریی ناوخۆیی و لە رووی چارەسەركردنی پرسی وەزیفەی گشتی و بچووككردنەوەی قەبەی دامەزراوەی حكومەتەوە، ئێمە لە 2012 و 2013 نووسراومان بۆ ئەنجومەنی وەزیران بەرزكردۆتەوە، بەوەی كوردستان پێویستی بە حكومەتێك نییە لە 20 وەزارەت پێك بێت، یان پێویستی بە پەرلەمانێك نییە 111 ئەندام پەرلەمانی هەبێت، جێبەجێكردنی ئەم داواكارییەش پێویستی بە رێككەوتنی لایەنە سیاسییەكانی پێكهێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان و دیراسەتكردن هەیە، چونكە دەرئەنجام دەبێت تا راددەیەكی زۆر ئەو هەڵئاوسانەی ناو كەرتی گشتی چارەسەر بكرێت و، پەنا بۆ دامەزراندنی زیاتر نەبەین و كێشەكەمان گەورەتر نەكەین.* دیارە ئێوە وەك دامەزراوەیەك تەنیا كارتان بەدواداچوون و لێكۆڵینەوە نییە، بەڵكو بەشی گرنگی كارەكانتان هەوڵدانە بۆ دۆزینەوەی چارەسەر بۆ ئەوەی سنوورێك بۆ گەندەڵی دابنرێت، خۆشتان دەزانن بەشێك لە یاساكانی پەرلەمانی كوردستان خۆیان بواریان بۆ گەندەڵی رەخساندووە، ئایا تاچەند لەسەر پرسی هەمواركردنەوەی یاساكان كارتان كردووە، بە رای ئێوە چەند یاسای هەرێمی كوردستاندا پێویستی بە هەمواركردنەوە هەیە؟

– خۆی لەخۆیدا دەبێت هەموو یاسا و رێنمایی و پەیڕەوەكان بە چاوێكی رەخنەگرانە هەڵسەنگاندنی بۆ بكرێت، ئەمە بەشێكی كاری حكومەتە و بەشێكی دیكەی كاری ئەنجومەنی شورا و پەرلەمانە، هەندێكیشی كاری ئێمەیە كە دەتوانین وەكو پێشنیار بۆ دەركردنی هەندێك یاسا ئامادەی بكەین، چونكە بۆ رێگرتن لە گەندەڵی دەبێت رێكارە ماددی و یاسایی و مرۆییەكان بگیرێتەبەر، دەبێت ئەو بارودۆخانەی كە هۆكارن بۆ بەرهەمهێنانی گەندەڵی بنبڕیان بكەین، وەكو یاسای وەبەرهێنان كە كاتی خۆی یاسایەكی باش بوو، بەڵام دوای تێپەڕبوونی ئەو هەموو ساڵەو چڕبوونەوەی یاساكە لە كەرتی خانووبەرە پێویستی بە چاوخشاندنەوە و هەمواركردنەوە هەیە، هەر كەلەبەرێكیش رێخۆشكەر بێت بۆ گەندەڵی، دەبێت ئەو یاساو رێنماییانە هەموار بكرێنەوە، هەروەها دەبێت چاوخشاندنەوە بە گرێبەستەكانیشدا بكرێت.

.

_______________________________________________________________________________________________________

Like

Comment

Share