نوێنەری دەستەی دەسپاکی بەشداربوو لەچالاکی ڕێکخراوی دیدار کە تایبەت بوو بە ڕاپۆرتی پێشێلکاری دژی ڕۆژنامەنوسان .
ڕۆژی چوارشمە ٧/ ٢/ ٢٠٢٤ نوێنەری دەستەی دەسپاکی پەریهان طاهر لە بەشی پەیوەندی لەگەڵ ڕێکخراوە ناحکومەکان سەربە فەرمانگەی خۆپاراستن و شەفافیەت بەشداری لە بڵاوکردنەوەی سێیەمین ڕاپۆرتی پێشێلکاری دژی رۆژنامەنوسان کرد کە ڕێکخراوی پەیامنێران ماف بۆ گەشەپێدان ئامادەی کرد بوو.
ئەم چالاکیە لەلایەن رێکخراوی (دیدار) رێکخرابوو کە پارێزگاری هەولێر و چەندین لایەنی فەرمی تیایدا ئامادە بوون ، لەم چالاکیە ئاماری ڕاپۆرتی پێشێلکاری توندوتیژی دژی رۆژنامەنووسان خرایە ڕوو کە ڕێکخراوی پەیامنێران بۆ ماف و گەشەپێدان ئامادەیان کردبوو و باس لە ڕێگری و بەربەستەکان کران کە دێنە پێش ڕۆژنامەنووسان.