ئەمڕۆ چوارشەم 26ی ئاب، د.ئەحمەد ئەنوەر سەرۆکی دەستەی دەسپاکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە د. محەمەد عەلی ئەللامی سەرۆکی دەستەی دەسپاکی عێراقی فیدڕاڵ کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا کە بەڕێزان هاژە عومەر بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی کارگێڕی و دارایی و د.عەدنان عەبدوڵا رەشید بەڕێوەبەری فەرمانگەی خۆپاراستن و شەفافیەت و یوسف عەبدوڵق بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری یاسایی و سەرخێڵ هاشم بەڕێوەبەری راگەیاندن ئامادەیی بوون باس لە پتەوکردنی پێوەندییەکانی نێوان هەردوو دامەزراوە کرا.
سەرۆکی دەستەی دەسپاکی هەرێمی کورستان ئامادەیی دەستەکەی بۆ هەر هاوکاری و هاوئاهەنگییەک پیشاندا کە لە داهاتوودا دێتە کایەوە.
لای خۆیەوە سەرۆکی دەستەی دەسپاکی عێڕاق وێڕای دەستخۆشی بۆ کارەکانی رابردووی دەستەی دەسپاکی هەرێمی کوردستان، بە گرنگیزانی پێوەندی نێوان هەردوولا تۆکمەتر بکرێ.
هەروەها سەرنجی خستە سەر ئەو هەڵمەتەی دژایەتی گەندەڵی کە لە عێراق بەڕێوە دەچێ، دووپاتی کردەوە کە ئەو هەڵمەتە بەردەوام دەبێت.


