سه‌روه‌رى یاسا وه‌كو دروشمێكى جوان لێره له وڵاتى ئێمه‌و، وه‌كو واقیعێكى به‌رجه‌سته له‌وێدا له وڵاتانى پێشكه‌وتوو، به یه‌كێك له گرنگترین پێوه‌ره بابه‌تیه‌كان داده‌ندرێت بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنى ئاستى حوكمدارى و به‌ڕێوه‌بردنى وڵات. دام و ده‌زگاكان له وڵاتانى پێشكه‌وتوو به پێی سیسته‌مێكى پێشوه‌خته دانراو له چوارچێوه‌یه‌كى یاسایی تۆكمه كارده‌كه‌ن، به شێوه‌یه‌ك كه گۆڕانكارى له كه‌سه‌كان له نێو ئه‌و دام و دزگایانه كار ناكاته سه‌ر سیسته‌مه‌كه. له‌وێدا ڕكابه‌رى له‌وه‌دایه كه باشترین خزمه‌تگوزاری به هاوڵاتیان بگه‌یه‌ندرێت به كه‌مترین كۆشش له لایه‌ن هاوڵاتى، به‌و مانایه‌ى ته‌حه‌داى گه‌وره‌ى به‌رپرسانى ئیدارى ئه‌وه‌یه چۆن هاوڵاتى خزمه‌ت بكرێـت بێ ئه‌وه‌ى ماندوو بێت له وه‌رگرتنى خزمه‌تگوزاریه‌كان، ئه‌مه‌شیان بۆ پره‌نسیپێكى سه‌ره‌كى له كه‌لتورى به یاسا كراویان ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ئه‌ویش (ئامانج هاوڵاتییه)، وه دیدى كارگێڕى ئه‌وان بونیاد نراوه له‌سه‌ر بنه‌ماى مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ هاوڵاتى وه‌كو خاوه‌ن ماف و ئیداره ئه‌ركه له‌سه‌رى پابه‌ند بێت به ڕیزگرتنى مافى هاوڵاتى و به‌دیهێنانى ئه‌و مافه. كه‌چى، لێره، هاوڵاتى ئه‌ركه له‌سه‌رى ماندوو بێت بۆ ئه‌وه‌ى خزمه‌تگوزاریه‌ك كه مافى خۆیه‌تى به‌ده‌ستى بهێنێت ئه‌گه‌ر بۆى بكرێـت. له‌وێدا هاوڵاتی سوپاسى فه‌رمانبه‌ر ناكات كاتێك مامه‌ڵه‌كه‌ى بۆ ڕایى ده‌كات، به‌ڵكو ئیداره له ڕێگاى جیا جیا چاوه‌ڕوانى هه‌ڵسه‌نگاندنى ئه‌م هاوڵاتییه‌یه بۆ ئه‌داى فه‌رمانبه‌رانى تاوه‌كو ڕێ و شوێن و میكانیزمى گونجاوتر و باشتر له داهاتوودا بگرێته به‌ر بۆ خزمه‌تكردن. لێره، هه‌ندێك جار، هاوڵاتى ده‌گاته ڕاده‌ى پاڕانه‌وه له فه‌رمانبه‌ر، ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ى مامه‌ڵه‌یه‌كى بۆ ڕایى بكات كه گشت مه‌رجه یاساییه‌كانى تێدایه و، زۆرجار ته‌نها واژۆیهكى پێویسته به‌ڵام میزاجى فه‌رمانبه‌ره‌كه هێشتا ئاماده نیه بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌م كاره قورسه: واژۆیه‌ك!! له‌وێدا، دامه‌زراوه‌كانى وڵات موڵكى وڵاتن، وه جێگاى متمانه‌ى گشت هاوڵاتییانن، یاساكان سه‌روه‌رن و به پێى یاسا مافه‌كانى خۆت پێ ده‌درێت و داوات لێ ده‌كرێت پابه‌ند بیت به ئه‌ركه‌كانت. لێره‌دا، دامه‌زراوه‌كانى وڵات موڵكى لایه‌نن، له برى متمانه‌ش هاوڵاتى به چاوى گومان ده‌ڕوانێته دامه‌زراوه‌كان. فه‌رمانبه‌رانیش، له برى ئینتیما بۆ وڵات، پێش هه‌موو شتێك ئینتیمایان بۆ لایه‌ن هه‌یه. به دامه‌زراوه‌یى كردنى حوكمدارى له كوردستان پێویستى به چاوخشاندنه‌وه‌یه به به‌شێك له یاساكان و ئاكتیڤ كردنى جێ به جێ كردنى به‌شێكى دیكه‌یان، كاتێكیش چوارچێوه‌ى یاسایى به دامه‌زراوه‌یى كردن به‌دى دێنین هه‌نگاوێكى گرنگتر ده‌ست پێده‌كات كه ئه‌ویش فه‌راهه‌م كردنى گه‌ره‌نتى سیاسى و یاساییه بۆ ڕیزگرتن له یاساكانى دامهزروهیى كردنى حوكمداری له كوردستان. چونكه چه‌ند ژماره‌ى یاسا جێ به جێ نه‌كراوه‌كان زیاتر بن هێنده دادپه‌روه‌رى له نێو كۆمه‌ڵگادا هه‌ره‌س ده‌هێنێت.