سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێمی كوردستان، دكتۆر ئه‌حمه‌د ئهنوهرله كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئاماره‌كانی شه‌ش مانگی رابردووی خسته‌ڕوو
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێمی كوردستان، دكتۆر ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا گوتی: “له دوێنێیه‌وه هه‌ڵمه‌تێكی سه‌رتاسه‌ریمان ده‌ست پێكردووه بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كه‌رتی گشتی دژی وه‌رگرتنی به‌رتیل، هاوكات هه‌ڵمه‌تێكی دیكه‌ی راگه‌یاندنمان هه‌یه وه‌كو هه‌ڵواسینی پۆسته‌ر كه كۆمه‌ڵیك دروشمی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی تێدایه و له سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانی كه‌رتی گشتی هه‌ڵده‌واسرێت كه ژماره‌یان 89 فه‌رمانگه‌یه”
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێمی كوردستان راشیگه‌یاند كه هێڵێكی چوار ژماره‌ییان ته‌رخانكردووه بۆ په‌یوه‌ندیكردنی هاووڵاتییان به ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی و گوتی: “دوای ماندووبوونێكی زۆر توانیمان هێڵێكی چوار ژماره‌یی وه‌ربگرین بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتییان په‌یوه‌ندیمان پێوه بكه‌ن و ئه‌و هێڵه‌ش 24 كاتژمێر كراوه‌یه و ژماره‌كه‌ش بریتییه له 1015 كه هاوبه‌شانی كۆڕه‌ك تلیكۆم و ئاسیا سێل ده‌توانن له رێگای ئه‌و ژماره‌یه‌وه په‌یوه‌ندیمان پێوه بكه‌ن”
دواتریش داتا و ئاماره‌كانی شه‌ش مانگی رابردوو خرانه روو