
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌سپاكی هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، پێویسته سه‌رجه‌م ڕاگه‌یاندنه‌كان وه‌ك چاودێربن له‌سه‌ر كاره‌كانی ده‌سته‌ی ده‌سپاكی و ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، له‌چه‌ندڕۆژى داهاتوو ئامارى كه‌یسه‌كانى گه‌نده‌ڵى بڵاوده‌كه‌ینه‌وه
د.ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر له‌میانی لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌كاتى به‌شداریكردنى له مه‌راسیمى ڕاگه‌یاندنی ڕاپۆرتی كۆتای پرۆژه‌ی به‌هێزكردنی لێپرسینه‌وه و ده‌سه‌ڵاتی یاسا له‌هه‌رێمی كوردستان له‌شاری هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتوو داتای ته‌واو له‌باره‌ی كه‌یسه‌كانی گه‌نده‌ڵی ئاشكراده‌كه‌ین
وتیشی:”پێویسته سه‌رجه‌م ڕاگه‌یاندنه‌كان وه‌ك چاودێربن له‌سه‌ر كاره‌كانی ده‌سته‌ی ده‌سپاكی و پشتیوانی كاره‌كانی دژه گه‌نده‌ڵی بكه‌ن”
له‌به‌شێكیتری قسه‌كانیدا سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌سپاكی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی میدیاكانی هه‌رێمی كوردستانیكرد كه به‌شێك بوون له ره‌وتی دژایه‌تیكردنی گه‌نده‌ڵی
د.ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر ئه‌وه‌شی وت:”ماوه‌یه‌كه زانیاریم پێگه‌یشتووه كه له‌ڕاگه‌یاندنه‌كان زانیاری له‌باره‌ی گه‌نده‌ڵی بڵاوناكه‌ینه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه په‌یوه‌ندی به‌یاساكه‌وه هه‌یه و ناتوانین ناوی هیچ كه‌سێكی گه‌نده‌ڵ بێنین به‌هۆی ئه‌وه‌ی كاره‌كان له‌لێكۆڵینه‌وه‌دان”
(س.ه)