ئه‌مڕۆ سێشهمه 31/7/2018 د. ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستان له كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ئامارى شه‌ش مانگى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵى كه‌یسه‌كانى گه‌نده‌ڵى بڵاو كرده‌وه.
له‌سه‌ره‌تاى كۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستان ڕاى گه‌یاند، ئێستا ده‌سته‌كه سه‌رقاڵى ئاماده‌كردنى پلانى ستراتیژى رووبه‌رووبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵییه له كوردستان، چونكه پێویسته پلانێك هه‌بێت. هه‌روه‌ك باسى له‌ویش كرد كه بڕیاره به هه‌ماهه‌نگى كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسى له كوردستان وردبینى ناوى كاندیدى لایه‌نه سیاسییه‌كان بكه‌ن.
د.ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى كوردستان ڕاى گه‌یاند له‌ماوه‌ى 1/1/2018 تا 30/6/ 2018
ژماره‌ى كه‌یسه‌كانى ئیحاله كراون له هه‌ولێر (23 كه‌یس له دادگاى تاوان و 5 له دادگاى كه‌تن ).
له سلێمانى (9 له دادگاى تاوان 4 له دادگاى كه‌تن ).
له دهۆك( 9 له دادگاى تاوان و 9 له دادگاى كه‌تن).
زیاتر روونى كرده‌وه سه‌رجه‌م كه‌یسه‌كان كه له دادگاى تایبه‌تمه‌ندن له هه‌ولێر 56 كه‌یس
له سلێمانى 38 كه‌یس.
له دهۆك 18 كه‌یسه.
هاوكات ئه‌و كه‌یسانه‌ى كه حه‌سم بوون له ته‌واوى هه‌رسێ پارێزگا بریتین له 32 كه‌یس
و ئیدانه 15 كه‌یس .
ئهفراج 6 كه‌یس .
عهفوعام 11 كه‌یسه.