لە ژێر ناونیشانی (ڕێنمایی رێگەگرتن لە دژ بوونی بەرژەوەندییەکان)، ڕۆژی ٨/١٢/٢٠٢٠ بەبۆنەی هاوتەریبوون لەگەڵ ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی کە هاوکاتە لەگەڵ ٩/١٢/٢٠٢٠، دەستەی دەسپاکی هەرێمی کوردستان بەهەماهەنگی لەگەڵ بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکانUNDP هەڵسا بەڕێکخستنی گفتوگۆیەکی کراوە لەوبارەیەوە، کە تێیدا هەر یەک لە بەرێزان (فرست احمد عبداللە وەزیری داد ، خالد شوانی وەزیری هەرێم بۆ کاروباری ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم د.ئامانج رەحیم سکرتیری ئەنجومەنی وەزیران ، سعید مصگفی هەرکی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە لیژنەی دەسپاکی، ابراهیم اسماعیل سەرۆکی دادگای تێهەڵچوونەوەی هەولێر و نوێنەری بەڕێز سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان ، نادر عبدالعزیز دادوەری هەولێر لە دادگای لێکۆڵینەوەی دەسپاکی، د. هێمن میرانی ڕاگری فاکڵتی یاسا و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی زانکۆی سۆران و د.محمد صباح مامۆستایی کۆلیژی یاسا لە زانکۆی سەڵاحەددین ) ئامادەبوون.
دەسپێکی مەراسیمەکە بە سروودی نیشتیمانی ئەی رەقیب دەستی پێکرد پاشان بەرێز د.احمد انور سەرۆکی دەستە وتەیەکی بەم بۆنەیەوە پێشکەش کرد، کە تێیدا باسی لە گرنگی رێکخستنی ئەو گفتوگۆیانە کرد و بە ڕۆڵیکی گرنگ و کاریگەر لە قەڵەمی دا بۆ بارودوخی ئێستای کوردستان بەرامبەر بە گەندەڵی.
پاشان لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە بەرێز (غیمار دیب) بە ناوی رێکخراوی نیودەوڵەتیUNDP وتاریکی پێشکەش کرد و خوشحاڵی خۆی بەسازکردنی ئەو مەراسیمانە دەربڕیی بە ئەرێنی و کاریگەر بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی وەسفی کرد.
دواتر بوار درا بە شارەزای نێودەوڵەتی بەڕێز (یەما ترابی) کە بابەتێک پێشکەش بکات لەسەر بەراورد کردنێکی زانستیانە بۆ ئەم بابەتە لە نێوان چەند وڵاتێک.
هەروەها دادوەر ( رەحیم العگیلی ) سەرۆکی پێشووتری دەستەی دەسپاکی عێراق، بابەتیکی تێر و تەسەلی لەبارەی رێنمایی ڕێگەگرتن لە دژ بوونی بەرژەوەندییەکان پێشکەشکرد، دواتر بوار درایە ئامادەبووان بۆ خستنە رووی تێبینی و پێشنێیارەکانیان سەبارەت بە رێنماییەکان.
هەروەها لە میانی گفتوگۆیەکەدا چەند دیمەنێکی ڤیدیۆیی نمایشکرا سەبارەت بە هۆشیاری گەندەڵی.
لە کۆتایی مەراسیمەکەدا پێشانگاییەکی فۆتوگرافی سەبارەت بە ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی کرایەوە.
