ئەمڕۆ چوارشەم 2020/12/23 شاندێکی کونسوڵخانەی ئەمەریکا سەردانی دەستەی دەسپاکیان کرد و لەگەڵ بەڕێز د. ئەحمەد ئەنوەر سەرۆکی دەستە کۆبوونەوە.
شاندەکەی کونسوڵخانەی ئەمەریکا پێکهاتبوون لە بەڕێزان لیزا بۆدۆلنی سەرۆکی بەشی ئابووری و سبێنسر یاریدەدەری سەرۆکی بەشی یاسایی. لەکۆبوونەوەکەدا، کارەکانی دەستەی دەسپاکی و هەوڵەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی تاوتوێ کرا.
هاوکات دووپات لە هاوئاهەنگی زیاتر و هاوکاری لە نێوان کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە هەولێر و دەستەی دەسپاکی کرایەوە.
لە کۆتایشدا د. ئەحمەد ئەنوەر سەرۆکی دەستەی دەسپاکی هەرێمی کوردستان پوختەیەکی لەبارەی کار و چالاکییەکانی دەستە و هەنگاونان بۆ چاکسازی لە کوردستان بۆ ئامادەبوان خستە ڕوو.

