ئەمڕۆ 2020/12/12 د.ئەحمەد ئەنوەر سەرۆکی دەستەی دەسپاکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ هەریەکە لە دادوەری لێکۆڵینەوەی دەسپاکی و بەڕێوەبەرە گشتییەکانی دەستە و بەڕێز بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی دەستە، سەردانی بەڕێز عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆکیان کرد. هاوکات هەر لەو سەردانەدا بۆ دهۆک، شاندی دەستەی دەسپاکی هەرێمی کوردستان سەردانی دادگای تێهەڵچوونەوەی دهۆک و فەرمانگەی داواکاری گشتییان کرد، کە مەبەست لەو سەردانە دروستکردنی هاوئاهەنگی زیاتر بوو لە نێوان دەستە و ئەو دامەزراوانەدا. لەسەرجەم کۆبوونەوەکانی شاندی دەستەی دەسپاکی لە دهۆک دووپات لە سەرخستنی پڕۆسەی چاکسازی لە هەرێمی کوردستان کرایەوە.