و ئاماده‌بوانى خوله‌كه‌ش ده‌ڵێن”: سودى زۆریان بینیوه و خوله‌كه به‌سه‌ركه‌وتوو وه‌سف ده‌كه‌ن”. بۆچوونى به‌شداربووانى خوله‌كه جیاوازى هه‌یه و پێیان وایه، خوله‌كه گرنگیه‌كى زۆرى داوه به راهێنانى دارێژه‌ره‌كان بۆ په‌یداكردنى شاره‌زاى زیاتر له هه‌ڵبژاردنى برگه یاساییه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنى گرفته‌كانى كۆمه‌ڵگه. له‌وباره‌یه‌وه على عبدالحسێن محسن یاریده‌ده‌ره به‌رێوه‌به‌رى به‌شى یاسادانان ده‌سته‌ى ده‌سپاكى عێراق بۆ ماڵپه‌رى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێم وتى:” خولى (ئاماده‌كردن و دارشتن بۆ پرۆژه یاساكان )له ده‌سته‌ى ده‌سپاكى له هه‌رێمى كوردستان كرایه‌وه و به ئاماده‌بوونى فه‌رمانبه‌رانى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى له هه‌رێمى كوردستان و فه‌رمانبه‌رانى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى عیراق هاوكات نوێنه‌رانى نجومه‌نى شورا و راوێژكارى گشتى ئاماده‌بوون . وتیشى:” خوله‌كه زۆر سه‌ركه‌وتووانه به‌رێوه‌ده‌چێت و هه‌موان كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى پێویسته یاسادانان و دارشتنى له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كى ته‌ندروست بێت. هیواشى خواست ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێم به‌هاوكارى ڕێكخراوه‌كان به‌رده‌وام بێت له كردنه‌وه‌ى ئه‌و جۆره خولانه. هاوكات ره‌شا عبدالرزاق بدرى یاریده‌ده‌رى راوێژكارى یاسایى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى عێراق وتى:” بۆ ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێم و ده‌سته‌ى ده‌سپاكى عێراق خولى له‌و جۆره گرنگه و ده‌سته‌ى ده‌سپاكى ئاشناى كۆمه‌ڵێك یاسا و بنه‌ما ده‌كرێت كه له‌داهاتوودا كارى پێده‌كرێت”. بۆچوونى به‌شداربوانى خوله‌كه به‌رده‌وامه و مه‌ند محمد رازى یاریده‌ده‌رى راوێژكارى یاسایى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى عێراق بۆچوونى خۆى به‌وشێوه‌یه خسته‌ڕوو، ئه‌م خوله له لایه‌ن رێكخراوى (UNDP) كرایه‌وه كه تایبه‌ت بوو به ئاماده‌كردن و رێكخستنى پرۆژه یاسا .له رێكه‌وتى 17/5/2015 ده‌ستیپێكرد تا 2/6/2015 ده‌خایه‌نێت . وتیشى:” ئه‌م خوله خولێكى ئه كادیمیهباس له چۆنیه‌تى دارشتن و ئاماده‌كردنى پرۆژه یاساییه‌كان ده‌كات كه به بنه‌ما كۆنه‌كه‌ى و به‌راوردكردنى له‌گه‌ڵ تێروانینه نوێیه‌كه. زیاتر وتى:” خوله‌كه گرنگییه‌كى زۆرى دابوو له‌سه‌ر ڕاهێنانى دارێژه‌ره‌كان بۆ په‌یداكردنى شاره‌زاى زیاتر له هه‌ڵبژاردنى بڕگه یاساییه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنى گرفته‌كانى كۆمه‌ڵگه و رێكخستنى به بنه‌مایه‌كى یاسایى ره‌وا.ڕۆڵى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى ههرێمیشى به‌رزنرخاند له‌و ئامادهكاریانهى بۆ خوله‌كه كردوویه‌تى. (س.ه)