له‌یادى دوو ساڵه‌ى ده‌ستبه‌كاربوونى سه‌رۆكى ده‌سته‌و ده‌سپێكردنى پرۆسه‌ى دامه‌زراندنى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى به‌پێویستى ده‌زانین چه‌ند ڕاستیه‌ك بۆ ڕایگشتى بڵاوبكه‌ینه‌وه.ئێمه له‌سه‌ره‌تاى پرۆسه‌كه به‌هاوكارى ڕێكخراوى undp وچه‌ند شاره‌زایه‌كى نێوده‌وڵه‌تى هه‌وڵمانداوه كهدهستهیهكى كارا و به‌پێى ستانده‌ره نێوده‌وڵه‌تیه‌كان دابمه‌زرێنین بڕواشمان وایه به‌پێى ئه‌زموونى هاوشێوهكانمان، ئه‌و پڕۆسه‌یه ئه‌گه‌ر له‌بارودۆخێكى ئاسایدا به‌رێوه‌بچێت و هه‌موو پێداویستیه‌كانى بۆ دابین بكرێت ئه‌وه دوو ساڵمان پێویسته بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و پرۆسه‌یه ته‌واو بكه‌ین و بتوانین بكه‌وینه كاركردن بۆ جێبه‌جێ كردنى ئه‌و ئه‌ركانه‌ى له یاسایى ژماره 3 ى ساڵى 2011 بۆمان دیارى كراوه.
– بارودۆخى بابه‌تى:ده‌ستپێكى كاركردنى ده‌سته كه‌وته ڕۆژانى كۆتایى خولى سێیه‌مى په‌رله‌مان و ئاماده‌كارى بۆ هه‌ڵبژاردنى خولى چواره‌م كه ئه‌و پڕۆسه‌یه تا مانگى 4ى ساڵى 2014 به‌رده‌وامى هه‌بوو، له‌وڵاتى ئێمه له‌وكاتانه‌دا زۆربه‌ى كاره‌كان ده‌وه‌ستێت یان به‌خاوى ده‌ڕوات ئه‌وه‌ش كاریگه‌رى سلبى زۆرى له‌سه‌ر كارى ئێمه هه‌بووه .
– بارودۆخى خۆیى:بۆ دامه‌زراندنى ههردهزگایهك پێویستیمان به یاسایه‌ك هه‌یه ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاته‌كانى ئه‌و ده‌زگایه به‌ڕوونى دیارى بكات ئینجا پێداویستیه مرۆیى و ماددییه‌كان دێت كهیاساكهى ئێمه كۆمه‌ڵێك كه‌م و كوڕى زۆرى تێدابوو سه‌ره‌تاى كاره‌كانمان به ئاماده‌كردنى ڕه‌شنوسى هه‌مواركردنه‌وه‌ى ده‌ستى پێكرد به‌هاوكارى پسپۆرانى یاسا و ڕێكخراوى undp و له‌كۆتاى مانگى شه‌ش ئاماده‌بوو، به‌ڵام به‌هۆى ته‌واو بوونى خولى سێیه‌م به ئاكام نه‌گه‌یشت و كه‌وته خولى چواره‌م سه‌رئه‌نجام ئه‌و پرۆسه‌یه گه‌یشته كۆتایى و له‌ڕۆژنامه‌ى فه‌رمى بڵاوكرایه‌وه كه هه‌وڵى دووم ماوه‌ى ساڵێكى خایاند، واته زیاتر له 20 مانگ به‌دواى ئه‌و ههمواركردنهوهیهبووین كه به‌شێكى زۆرى پێویستیه‌كانى ئێمه‌ى دابینكرد نه‌ك هه‌مووى .
– لایه‌نى ماددى: ئێمه بودجه‌یه‌كمان بۆ دیاریكرا له 1/8/2013 ته‌نها 4 مانگ كه‌متر له1/4ى(یه‌ك له‌سه‌ر چوار)ى ئه‌و بڕه‌مان خه‌رجكرد بۆ بنیادنانى ده‌سته‌كه، له‌سه‌ره‌تاى ساڵى 2014 كه‌وتینه ئه‌و قه‌یرانه‌ى تائێستا به‌رده‌وامه به‌شێوه‌یه‌ك نه له‌ساڵى 2014 نه له‌ساڵى 2015 بودجه له‌كوردستان نه‌بووه كه ئه‌وه كارى سه‌رجه‌م دام و ده‌زگاكانى تر‌ى په‌كخستووه بهئێمهشهوه كه تائێستا له‌قۆناغى دامه‌زراندنین.
– لایه‌نى مرۆیى:به‌هۆى نه‌بوونى ئه‌زموونى پێشوو كارمه‌ندى پسپۆر له‌وبواره زۆر كه‌مه ئه‌وه‌شى هه‌یه پێویستى به ڕاهێنان و به‌رزكردنه‌وه‌ى تواناكان هه‌یه ئێمه به‌رده‌وام خه‌ریكى ئه‌و ئهركهین به‌هاوكارى ڕێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى و خۆماڵیه‌كان .
– لایه‌نى ڕێنماییه‌كان: ده‌سته تاتهواوبوونى پرۆسه‌ى دامه‌زراندنى به‌رێوه‌به‌ره گشتیه‌كان كه تا كۆتاى 2014 ته‌واو بوو ئینجا توانى به‌شێك له‌و ڕێنماییانه ته‌واو بكات له‌وانه په‌یڕه‌وى ناوخۆ و ڕێنماى ده‌ستكه‌وتى ناڕه‌وا بهبنماكانى لێكۆڵینه‌وه كه له‌سه‌ره‌تاى ساڵى 2014 ده‌ستمان پێكرد سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش ئێمه به كادیرێكى زۆر كه‌م ده‌ستمان به‌كار كرد به‌تایبه‌ت له‌لایه‌نى خۆپارێزى و له‌مانگى 2 ساڵى 2014 به‌ته‌نها سێ كارمه‌ندى فه‌رمانگه‌ى خۆپاراستن و شه‌فافیه‌ت ده‌ستى كرد به‌دابه‌شكردنى فۆڕمى ئاشكراكردنى سه‌روه‌ت و سامانى به‌رپرسان كه ئه‌و پڕۆسه‌یه له‌ساڵى 2014 سه‌ركه‌وتنێكى گه‌وره‌ى به‌ده‌ستهێنا نزیكه‌ى 99% ى فۆڕمه‌كانى به‌رپرسان وه‌رگیراوه‌ته‌وه و پڕۆسه‌ى وردبینى له‌و فۆڕمانه ده‌ستى پێكردووه .لایه‌نى لێكۆڵینه‌وه لهكهیسهكانى گه‌نده‌ڵى كۆسپێكى گه‌وره له‌به‌رده‌م ده‌سته نه‌بوونى ده‌سه‌ڵاتى دامه‌زراندنى لێكۆلهرهوهبوو، به‌پێچه‌وانه‌ى سه‌رجه‌م ده‌سته‌كانى هاوشێوه ئێمه به‌ده‌سته‌ى ده‌سپاكى عێڕاقه‌وه كه نزیكه 900 لێكۆلهرى هه‌یه ئه‌وه وایكرد پڕۆسه‌كه زۆر به‌خاوى به‌رێوه‌بچێت سه‌ڕه‌راى ته‌رخانكردنى ژماره‌یه‌كى تر له لێكۆله‌ره‌وه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى به‌سووپاسه‌وه، به‌ڵام تائێستا وه‌ك پێویست نیه جگه له‌وه‌ى پڕۆسه‌ى ته‌رخانكردنى (ته‌نسیب) بوارى ڕاهێنان و خولى به‌رده‌وام بۆ ئه ولێكۆلهرانهكراوهتهوه، چونكه تاوانه‌كانى گه‌نده‌ڵى تاوانى ئاسایى نین و به‌ڵكو به‌زیره‌كى ده‌كرێت پێویستى بهشارهزاى زۆر هه‌یه كه ئه‌وه ته‌نها بهڕاهێنان ده‌كرێت .
ئێمه سه‌ره‌ڕاى ئه‌و گرفتانه لایه‌نى ماددیش گرفتێكى تره به‌هۆى ئه‌و قه‌یرانه داراییه‌ى ئێستاى هه‌رێمى كوردستان كهپڕۆسهى كردنه‌وه‌ى ئۆفیسهكانى ده‌سته‌ى ڕاگرتووه له‌پارێزگاكانى هه‌رێم و سه‌رجه‌م چالاكیهكان وه‌ستاون یان به خاوى ده‌ڕوات. ئێمه هاوڵاتیان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه سه‌ڕه‌راى ئه‌و گرفتانه به‌رده‌وامین بۆ پرۆسه‌ى دامه‌زراندنى ده‌زگایه‌كى پڕۆفیشناڵ و شاره‌زا بۆ به‌گژداچوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى و خه‌ریكى پته‌وكردنى پهیوهندییهكانین له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م دام و ده‌زگاكانى هه‌رێم و له‌ده‌ره‌وه‌ش په‌یوه‌ندى باڵامان له‌گه‌ڵ ده‌سته هاوشێوهكانمان دروست كردووه.
له‌ئێستادا ده‌یان كه‌یسى گه‌نده‌ڵى له‌قۆناغى لێكۆلینهوهدایه له‌هه‌رسێ پارێزگاكه‌ى هه‌رێمى كوردستان (هه‌ولێر و سلێمانى و دهۆك). ڕاسته بارودۆخى شه‌ڕ و قه‌یرانى دارایى كاریگه‌رى گه‌وره‌ى له‌سه‌ر به‌رنامه‌كانى ئێمه هه‌بوو لهزوتر ته‌واوكردنى قۆناغى بنیادنان، به‌ڵام به‌رده‌وامین له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌ركه، ئێمه پێمان وایه پڕۆسه‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى ده‌بێت خه‌مى هه‌موان بێت گه‌نده‌ڵى له‌تیرۆر ترسناكتره ده‌بێت هه‌وڵى هه‌موو دام و ده‌زگاكان بۆ بنبڕكردن چڕبكرێته‌وه له‌ڕێگاى ستراتیژیه‌تێكى نیشتمانى كه ده‌سته‌كه‌مان كار بۆ ئاماده‌كردنى ده‌كات پێش كۆتاى ئه‌مساڵ .