ڕاگه‌یانراوێك له ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه: دواى ناردنى فۆڕمى ئاشكراكردنى سه‌روه‌ت و سامان بۆ به‌رپرسانى كابینه‌ى نۆیه‌مى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌مه‌به‌ستى پڕكردنه و ئاشكرا كردنى سه‌روه‌ت و سامانیان و ناردنه‌وه‌ى فۆڕمه‌كه بۆ ده‌سته، تا ئێستا ئه‌و وه‌زیرانه فۆڕمه‌كانیان گه‌ڕاندووه‌ته‌وه:
– وه‌زیرى ته‌ندروستى.
– وه‌زیرى ئاوه‌دان كردنه‌وه و نیشته‌جێ كردن .
– وه‌زیرى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار.- وه‌زیرى كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى.
– وه‌زیرى بازرگانى و پیشه‌سازى.- وه‌زیرى پلاندانان.
– وه‌زیرى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو.- وه‌زیرى كاره‌با.
– وه‌زیرى كاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراون.- وه‌زیرى په‌روه‌رده.
– وه‌زیرى هه‌رێم بۆ كاروبارى په‌رله‌مان.- وه‌زیرى هه‌رێم بۆ كاروبارى پێكهاته‌كان. ڕاگه‌یاندنى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستان2019/10/29