ڕێوڕه‌سمی ڕۆژی جیهانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی به‌ڕێوه‌چووئه‌مڕۆ 9/12/2019 له هۆڵی سه‌عد عه‌بدوڵا له هه‌ولێر ڕێوڕه‌سمی ڕۆژی جیهانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی به‌ڕێوه‌چوو. له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا كه د.ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌سپاكی هه‌رێمی كوردستان و د.ڕێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و ژماره‌یه‌ك وه‌زیر و سه‌رۆكی داواكاری گشتیی هه‌رێمی كوردستان ئاماده بوون ژماره‌یه‌ك وتار خوێندرایه‌وه و دواتریش پانێڵێك به‌ڕێوه‌چوو. له وتاره‌كه‌یدا د.ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌سپاكی هه‌رێمی كوردستان ڕای گه‌یاند، گه‌نده‌ڵی وه‌ك مه‌ترسییه‌كی به‌رده‌وام له كوردستان هه‌یه و پێویسته هه‌موو هه‌وڵه‌كان بخه‌ینه گه‌ڕ بۆ له‌ناو بردنی “دواتر ده‌قی وتاره‌كه‌ی بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه”. هاوكات د.ڕێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له وتارێكدا ڕای گه‌یاند، ته‌واوی دامه‌زراو فه‌رمییه‌كان و حزبه سیاسییه‌كان ئه‌وه‌یان تێَپهڕاندووه كه بڵێت گه‌نده‌ڵی هه‌یه، ئه‌وه‌یه‌ش یه‌كه‌مین هه‌نگاوی به‌رنگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵییه. هه‌روه‌ها سه‌رۆكی په‌رله‌مان گوتی، پێویسته حكوومه‌تی هه‌رێم ستراتیجی نیشتیمانی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی كارا بكات یان هه‌مواركراوی گونجاو له‌گه‌ڵ كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌م و ئامانجه‌كانی رابگه‌ێنێت، به‌ده‌ستێكی پۆڵاین رووبه‌رووی گه‌نده‌ڵكاران ببێته‌وه.
ئامارى كه‌یسه‌كانى گه‌نده‌ڵى و داوا سزایه‌كان له كوردستان له ساڵى 2014 تا 2019/11/30
…………………………………………………………………………………………………………………………………..
هه‌فته‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى له شاری دهۆک بەڕێوەچوو
ڕاپۆڕتی چالاکی هەفتەی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە پارێزگای دهۆک
لێژنەی باڵای دەستەی دەسپاکی و لێژنەی لاوەکی لە بەڕێوەبەرایەتی لێکۆڵینەوەی پارێزگای دهۆک هەڵسان بە جێبەجێ کردنی پانێڵێک لە کۆلێژی یاسا و زانستە ڕامیارییەکان زانکۆی دهۆک لە ڕێکەوتی ٥/١٢/٢٠١٩ لە ژێر دروشمی (تۆش لەگەڵمانبە بۆ نەهێشتنی گەندەڵی) بە ئامادەبوونی بەڕێز (د.احمد انور محمد) سەرۆکی دەستەی دەسپاکی هەرێمی کوردستان ، بەڕێز (انور بن خلیفە) شارەزا لە بواری بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە ڕێکخراوی (UNDP)، بەڕێز (د.عدنان عبداللە رشید) بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی خۆپاراستن و شەفافیەت لە دەستەی دەسپاکی، بەڕێز (نازەنین صالح مام احمد) بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی کاروباری کارگێڕی و دارایی ، بەڕێز (سەوسەن محمد امین) شارەزا و بەڕێوەبەری ئەکادیمیای دەستەی دەسپاکی و بەڕێز (هاژە عمر احمد) لێکۆڵەری دەسپاکی و بەرپرسی نووسینگەی سەرۆکی دەستە.
پانێڵەکە دەستی پێ‌کرد بە:
• ووتاری بەڕێز (د.قاسم احمد قاسم) ڕاگری کۆلێژی یاسا و زانستە ڕامیارییەکانی زانکۆی دهۆک
• ووتاری دەستەی دەسپاکی هەرێم پێشکەش کرا لە لایەن بەڕێز (د.عدنان عبداللە رشید) بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی خۆپاراستن و شەفافیەت لە دەستەی دەسپاکی
• شێکردنەوەی یاسای دەستەی دەسپاکی هەرێمی کوردستان ژمارە( ٣ی ساڵی ٢٠١١) لەگەڵ ڕێنمایی ڕێکخستنی کاری لێکۆڵینەوە لە دەستەی دەسپاکی ژمارە(٣ی ساڵی ٢٠١٦) پێشکەش کرا لە لایەن بەڕێز (احمد گلری) لێکۆڵەر و بەڕێوەبەری لێکۆڵینەوەی دهۆک.
• بابەتێک لە چوارچێوەی ڕۆڵی داواکاری گشتی لە قۆناغی لێکۆڵینەوە و دادگایی کردن پێشکەش کرا لە لایەن دادوەر (خیری خچر حسن) ئەندامی داواکاری گشتی لە دادگای لێکۆڵینەوەی دەسپاکی دهۆک.
• لایەنەکانی سزایی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی پێشکەشکرا لە لایەن (د.خلیل میرانی) پڕۆفیسۆری یاریدەدەر لە کۆلیژی یاسا و زانستە ڕامیارییەکان لە زانکۆی دهۆک
• کورتەیەک لە چوارچێوەی ڕێکەوتنی نەتەوە یەکگرتوەکان لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی پێشکەش کرا لە لەیەن بەڕێز (انور بن خلیفە) شارەزا لە بواری بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە ڕێکخراوی UNDP)).
• لە کۆتایی پانێلەکە دەرگا واڵا کرا بۆ پرسیار کردنی ئامادەبوان.
• بە کردنەوەی پێشانگایەکی وێنە و درووشم و وێنەی کاریکاتێری تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی چالاکییەکە کۆتایی پێهات.
…………………………………………………………………………………………………………………………………..
هه‌فته‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى له شاری سلێمانى بەڕێوەچوو
له میانه‌ى چاڵاكیه‌كانى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى له هه‌فته‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى به هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ سه‌نته‌رى لێكۆڵینه‌وه‌ى یاسا‌و ڕامیارى له‌به‌روارى 2019/12/3 پانێڵێك به ناو نیشانى (بۆ نه‌هێشتنى گهندڵى تۆش هاوكار به) ڕێكخست پانێڵه‌كه به نوێنه‌رایه‌تى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى و ئه‌نجوومه‌نى دادوه‌رى و فه‌رمانگه‌ى داواكارى گشتى و فه‌رمانگه‌ى ووردبینى پارێزگارى سلێمانى و كۆلیژى یاسا و ڕامیارى به‌ڕێوه‌چوو به ئاماده‌بوونى به‌رێز سه‌رۆكى ده‌سته و به‌رێز به‌رێوه‌به‌رى گشتى كاروبارى كارگێرى و دارایى و به ئاماده‌بوونى به‌رێز پارێزگارى سلێمانى و به‌رێز سه‌رۆكى زانكۆى سلێمانى و به‌رێز ڕاگرى كۆلیژى یاسا و ڕامیارى و ژماره‌یه‌كى به‌رچاو له دادوه‌ران و ئه‌ندامانى داواكارى گشتى وه به‌رێوه‌به‌ره گشتیه‌كانى شارى سلێمانى و یاسا ناسان و مامۆستایان و خوێندكارانى زانكۆ و رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و هاوڵاتیان له‌سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كان له پانێڵه‌كه به‌شداربوون, تیشك خرایه سه‌ر گرنگى ڕێكه‌وتننامه‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى و پابه‌ندبوونى ووڵاتانى ئه‌ندام بهرێكهوتننامهكهو به‌رز ڕاگرتنى یادى ڕۆژى جیهانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى وه كاریگه‌رى له‌سه‌ر هۆشیاركردنه‌وه‌ى هاووڵاتیان و هاوبه‌شى پێكردنیان له نه‌هێشتنى ئه‌م دیارده‌یه وه له لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رى لێكۆڵینه‌وه‌ى ده‌سپاكى سلێمانى به‌رێز خاتوو( گوڵزار خالد عمر) باس له یاسای ده‌سته‌ى ده‌سپاكى كرا‌و وه گرنگى و تایبه‌تمه‌ندى چه‌ند بابه‌تێك له‌م یاسایه وه جۆرى تاوانه‌كانى گه‌نده‌ڵى وه ئه‌و ڕێگایانه‌ى كه هاوڵاتیان ده‌توانن له رێگه‌ى ته‌كنۆلۆجیا و سه‌رجه‌م سه‌رچاوه‌كانى تر‌ى په‌یوه‌ندى كردن هه‌ر زانیاریه‌ك كه هه‌یان بێت له‌سه‌ر بابه‌تێكى گه‌نده‌ڵى بیگه‌ێنن به ده‌سته‌ى ده‌سپاكى وهاوكار بن بۆ نه‌هێشتنى دیارده‌ى گه‌نده‌ڵى ڕیشه‌كێش كردنى و به گژداچوونهوهى گه‌نده‌ڵكاران ,له‌هه‌مان كاتیش‌دا سه‌رچاوه زانیاریه‌كانیان و ناوه‌كانیان به پارێزراوى بمێنێته‌وه دواتر داواكرا كه زانكۆى سلێمانى به هاوكارى هه‌موو لایه‌ك ڕێنمایى ڕه‌فتارى پیشه‌یی كه له لایه‌ن ده‌سته‌ى ده‌سپاكى ده‌رچووه ڕوونبكرێته‌وه بۆ خوێندكارانى زانكۆ تا زیاتر ئاشنا بن به تاوانه‌كانى گه‌نده‌ڵى له وهیفهدا له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌وان دواڕۆژى ئه‌م ووڵاته‌ن وه باس له ڕۆڵى زانایانى ئاینى و ڕێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى كرا,دواتر هه‌ریه‌ك له نوێنه‌رى دادگا و فه‌رمانگه‌ى ووردبینى چاودێرى دارایى و داواكارى گشتى و ڕۆڵى ئه‌م ده‌زگایانه‌یان باس كرد له بهگژداچوونوهى گه‌نده‌ڵى و په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ى ده‌سپاكى وه هه‌روه‌ها ده‌رگاى گفتوگۆ كرایه‌وه بۆ به‌شداربووان وه چه‌ند پرسیاریان ئاراسته‌ى لایه‌نه‌كان كرد وه دواى وه‌ڵام دانه‌وه‌ى پرسیاره‌كان كۆتایى به پانێڵه‌كه هات و ئاماده‌بووان سه‌رنجى پێشانگاى تایبه‌ت به چاڵاكیه‌كانى هه‌فته‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵیان دا .
…………………………………………………………………………………………………………………………………..
یه‌كشه‌م 2019/12/1 هه‌ڵمه‌تى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى له هه‌رێمى كوردستان ده‌ستى پێ كرد و بڕیاره تا ڕۆژى 2019/12/9 ڕۆژى جیهانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى به‌رده‌وام بێ.هه‌ڵمه‌ته‌كه به ئاماده‌بوونى د.ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستان و د.فرسه‌ت سۆفى پارێزگارى هه‌ولێر به‌رێوه‌چوو.له‌سه‌ره‌تادا سه‌رخێڵ هاشم به‌ڕێوه‌به‌رى ڕاگه‌یاندنى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستان ڕاى گه‌یاند، ئه‌مڕۆ لێره‌ین بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ڵمه‌تێكى یه‌ك هه‌فته‌یى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى له هه‌رێمى كوردستان رابگه‌یه‌نین، ده‌ست پێكى هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یش به بڵاوكردنه‌وه‌ى هۆشیاری لێره‌وه ده‌ست پێ ده‌كه‌ین و دواترین ڕێوڕه‌سمى جۆراوجۆرى تر و به‌ڕێوه‌چوونى پانێڵ و بڵاوكردنه‌وه‌ى ئاماره‌كانى گه‌نده‌ڵى له كوردستان لهشارهكانى سلێمانى و دهۆك و جارێكى تریش له هه‌ولێر به‌ڕێوه ده‌چێت له ڕۆژى 12/9 ڕۆژى جیهانى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى. زیاتر گوتى، ده‌مانه‌وێ ئه‌مساڵ له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا ئه‌وه ڕوون بكه‌ینه‌وه كه ئه‌ركى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستان ته‌نیا لێكۆڵینه‌وه له كه‌یسه‌كانى گه‌نده‌ڵى و به‌سزا گه‌یاندنى تاوانباران نییه، به‌ڵكو له‌سه‌ره‌تا ئه‌ركى بڵاو كردنه‌وه‌ى هۆشیاری و دروستكردنى كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى ته‌ندروسته و هاوكاره بۆ له‌ناو بردنى گه‌نده‌ڵى. چونكه به‌بێ پشتیوانى ئێوه‌ى هاووڵاتیی و دامه‌زراوه‌كانى تر‌ى كوردستان شكاندنى ئه‌و زنجیره‌یه قورسه كه به زنجیره‌ى گه‌نده‌ڵى ناوده‌برێ. دواتریش فرسه‌ت سۆفى پارێزگارى هه‌ولێر دووپاتى كرده‌وه كه به‌هاوئاهه‌نگى له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستان و دامه‌زراوه‌كانى تر هه‌موو هه‌وڵێك بۆ له‌ناوبردنى گه‌نده‌ڵى ده‌ده‌ن. ڕوونیشى كرده‌وه كه له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ى به‌رنامه‌ى كارى كابینه‌ى نوێى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى له‌سه‌ر پێكهاتووه چاكسازى ده‌كه‌ن و له‌ماوه‌ى داهاتوویش به كردار چاكسازییه‌كان پێشان ده‌ده‌ین.