سه‌رخێڵ هاشم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى له‌هه‌رێمى كوردستان میدیاى كوردى پۆلێن كراون بۆ سه‌ر چه‌ند به‌شێك كه میدیای(حزبى و سێبه‌ر و ئه‌هلى) ده‌گرێته‌وه، به‌ڵام هه‌ریه‌ك له‌وانه تایبه‌تمه‌ندى خۆى هه‌یه.میدیاى كوردى له هه‌رێمى كوردستان سه‌ره‌ڕاى هه‌بوونى چه‌ندین كێشه و پێشێلكارى كه به‌رامبه‌ریان ئه‌نجامده‌درێت، به‌ڵام تاراده‌یه‌كى زۆر توانیویانه له ئامانجه راسته‌قینه‌كه‌ى خۆیان نزیك ببنه‌وه.مه‌به‌ست له‌ناونیشانى (ده‌سته‌ى ده‌سپاكى و میدیاى كوردى) چیه؟هه‌موان ده‌زانن، كه‌ماوه‌یه‌كى كه‌مه ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستان دامه‌زراوه و تائێستاش چه‌ندین چالاكى ئه‌نجامداوه كه ره‌نگه بۆ ئه‌و مه‌ودا كه‌مه‌ى هه‌یه زۆربێت، به‌ڵام ره‌نگه ئه‌گه‌ر به‌واتایه‌كى دیكه لێكى بده‌ینه‌وه به‌شێك له‌و چالاكیانه‌ى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى و ئه‌و كه‌یسانه‌ى له‌ژێر ده‌ستیه‌تى به‌هۆى میدیاوه ده‌ستى كه‌وتبێت، كه‌واته میدیا و ده‌سته‌ى ده‌سپاكى په‌یوه‌ندیه‌كى پته‌و له‌نێوانیاندا هه‌یه.له‌ماوه‌ى رابردوو میدیاى كوردى زۆرێك له‌كێشه‌ى بۆ دروستده‌كرا، مه‌به‌ستمان میدیاى گشتى به‌هه‌رسێ جۆره‌وه، له‌رووى پێشێلكارى وپێنهدانى زانیارى و به‌گرنگ نه‌زانى میدیا له‌لایه‌ن چه‌ند دامه‌زراوه‌یه‌كى هه‌رێم، به‌ڵام ئێستا میدیاى كوردى ده‌توانى بابه‌تى بنكۆڵكارى دروستبكات و بدۆزێته‌وه.مه‌به‌ست له چه‌مكى رۆژنامه‌نوسى بنكۆڵكارى ؟رۆژنامه‌نووسى بنكۆڵكارى (الصحافه الاستقصائیه) گه‌یشتى رۆژنامه‌نووسه به ته‌واوى به‌ڵگه‌نامه و ئه‌نجامى كه‌یسه‌كان، ئه‌وه‌ش كاتێك ده‌بێت كه له‌هه‌رێمى كوردستان یاسای به‌ده‌ستهێنانى مافى زانیارى كارى پێبكرێت، هه‌ندێك حاڵه‌ت هه‌ن له‌هه‌رێمى كوردستان كه میدیا به‌دواداچوونى بۆ كردووه و ئێستا بۆته كه‌یسى گرنگ، كه‌واته میدیا به‌وجۆره‌ى هه‌یه ده‌توانى هاوكارى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى بێت له‌هه‌رێمى كوردستان .دۆخێكى تر كه رۆژنامه‌نووسى بنكۆڵكارى دروستده‌كات، بابه‌تى هه‌بوونى ململانێیه له‌و ناوچهیهیى رۆژنامه‌نووس كارى تێداده‌كات، به‌نمونه‌ى ئه‌وه‌ى له‌ئه‌نجامى ئه‌و ململانێیه‌دا ئه‌گه‌ر له‌وه‌زاره‌تێك یان شارێكدا دابێت ده‌توانى به‌ڵگه‌ى پێویست به‌ده‌ست بخات له‌ئه‌نجامى ئه‌و ململانێییهدا.به‌گشتى، ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستان دهواتوانى سوود له‌و میدیایانه وه‌ربگرێت كه وه‌ك سه‌رچاوه خۆیان نیشانده‌ده‌ن، بێگومان ئه‌وه‌ش ده‌بێته به‌رپرسیاریه‌تى میدیاى له‌هه‌رێمى كوردستان كاتێك ده‌سته‌كه سود له به‌ڵگه‌ى رۆژنامه‌نوسێك وه‌رده‌گرێت.