با ده‌سپاكى و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى له په‌روه‌رده‌وه ده‌ست پێ بكه‌ین
گه‌نده‌ڵى وه‌ك دیارده سیمایه‌كى نێو ده‌وڵه‌تى هه‌یه و سه‌رتاسه‌رى وڵاتانى جیهانى گرتۆته‌وه به ئاستى جیاواز و جۆراوجۆر، به ڕاده‌یه‌ك به پێى چه‌ند ئامارێك كه چه‌ندین ڕێكخراو و دامه‌زراوه‌ى تایبه‌ت به گه‌نده‌ڵى ئاماژه‌یان بۆ كردووه ئێستا گه‌نده‌ڵى هۆكارێكى سه‌ره‌كى بنه‌ماكانى مافى مرۆڤه.هه‌روه‌ها گه‌نده‌ڵى وه‌ك دیارده‌یه‌كى كۆمه‌ڵایه‌تى ڕه‌گێكى مێژوویى كۆنى هه‌یه، وه له هه‌موو قۆناغه مێژوویه‌كان له دوو باره‌دۆخ قسه و باس و گفتوگۆ له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵى كراوه.یه‌كه‌م له كاتێك ڕاده‌ى ئازادى بیروڕا به جۆرێكه كه بتوانرێت به هه‌ر جۆرێك بێت گفتوگۆى له‌سه‌ر بكرێت و له‌سه‌رى بنووسرێت.دووه‌م له كاتێك گه‌نده‌ڵى په‌ره‌ده‌سێنێت به‌ناو گشت داوهزراوهكانى گۆمه‌ڵگه.له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كه سیمایه‌كى نێوده‌وڵه‌تى هه‌یه و ڕه‌گێكى مێژووى كۆنى هه‌یه بۆیه زۆربه‌ى وڵاتانى جیهان پێیوه ده‌ناڵێنن و به شێوه‌یه‌كى چڕ‌وپڕ به دواى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى دا كه‌وتوون و هه‌وڵێكى زۆریان ته‌رخان كردووه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى.ئه‌وه‌ى كه لێره مه‌به‌ستمه تیشكى بخه‌مه سه‌ر ئه‌وه‌یه ئایا به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى ته‌نیا له ئاشكرا كردنى سه‌روه‌ت و سامانى به‌رپرسان و لێپرسینه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵكاران قه‌تیس بكه‌ین؟ ئایا ئاشكرا كردنى سه‌روه‌ت و سامانى به‌رپرسان و لێپرسینه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵكاران ته‌نیا ڕێگه‌یه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى؟ ئایا چۆن نه‌وه‌یه‌كى ده‌سپاك بنیات بنێین كه ئێستا له هیچ ئاسێكى به‌رپرسیاریه‌تى دا نین؟ له ڕاستى دا ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌كى ساده سه‌ره‌تا وه‌ڵامى ئه‌م پرسیارانه‌ى سه‌ره‌وه بده‌ینه‌وه به دڵنیایه‌وه ده‌ڵێین نه‌خێر ناتوانین به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى ته‌نیا له ئاشكراكردنى سه‌روه‌ت و سامانى به‌رپرسان و لێپرسینه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵكاران قه‌تیس بكه‌ین، نه‌خێر ئاشكرا كردنى سه‌روه‌ت و سامانى به‌رپرسان و لێپرسینه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵكاران تاكه ڕێگه نیه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى، په‌روه‌رده ده‌تونێت تاكێكى ده‌سپاك بنیات بنێت و ئاماده‌ى بكات بۆ وه‌رگرتنى هه‌ر به‌رپرسیاریه‌ك كه ئاشنا بووبێت به بنه‌ماكانى ده‌سپاكى و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى.به‌ڵام به دڵنیایه‌وه ئه‌م وه‌ڵامانه به‌س نین بێ ئه‌وه‌ى بزانین كه چۆن په‌روه‌رده له خزمه‌تى ده‌سپاكى و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى به‌كاربهێنین. هه‌ر تاكێك له ئێمه ئاشنا ده‌بێت به دوو په‌روه‌رده كه ئه‌وانیش بریتین له په‌روه‌رده‌ى خێزان و په‌روه‌رده‌ى قوتابخانه. هه‌ر یه‌كێكیشیان ده‌توانرێت به ڕاده‌یه‌ك كاریگه‌رى خۆى له‌سه‌ر به‌هێز كردنى هه‌ستى ده‌سپاكى و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى هه‌بێت. ئه‌گه‌ر به پله به‌ندى بێت بێ گومان په‌روه‌رده‌ى خێزان یه‌كه‌م په‌روه‌رده‌یه بۆ مرۆڤ، بۆیه ده‌بێت سه‌ره‌تا بزانین په‌روه‌رده‌ى خێزان چۆن ڕۆڵى خۆى ده‌گێڕێت له په‌روه‌رده‌یه كه ته‌ندروستبێت بۆ بنه‌ماكانى ده‌سپاكى.خێزان ئه‌ركێكى گران له ئه‌ستۆ ده‌گرێت بۆ دروست كردنى نه‌وه‌یه‌ك كه په‌روه‌رده كرابێت به بنه‌ماكانى ده‌سپاكى و دوور بكه‌وێته‌وه له گه‌نده‌ڵى به گشت جۆره‌كانى، چونكى نابێ وێنایى گه‌نده‌ڵى ته‌نیا به كۆكردنه‌وه‌ى سه‌روه‌ت و سامان به نایاسایى بكه‌ین به‌ڵكو وا فێریان بكه‌ین كه گه‌نده‌ڵى له زۆر لایه‌نى تر ده‌كرێت بۆ نموونه، گرنگى نه‌دان به قوتابخانه و باخچه‌ى گشتى و موڵك و ماڵى گشتى پاك و خاوێنى به جۆرێكى گه‌نده‌ڵى داده‌نرێت.هه‌روه‌ها هه‌روه‌ها پێویسته له سه‌ره‌تاوه خێزان منداڵ ئاشنا بكات به كارى باش و خراپ به شێوه‌یه‌ك كه بگونجێت له‌گه‌ڵ ئاستى بیركردنه‌وه‌ى منداڵ، واتا ناشیرن كردنى كه‌سایه‌تى كه‌سێكه گه‌نده‌ڵكار و چۆن سه‌یر ده‌كرێن له‌ناو كۆمه‌ڵگه و ناشیرن كردنى كارى گه‌نده‌ڵى و به پێچه‌وانه‌وه وێنایه‌كى جوان بدات به كه‌سانى ده‌سپاك و كارى دوورى له گه‌نده‌ڵى لاى منداڵ جوان بكات بۆ ئه‌وه‌ى كاریگه‌رى هه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌نجام نه‌دانى كاره خراپه‌كان و ئه‌نجام دانى كاره باشه‌كان. هه‌روه‌ها كه‌سایه‌تێكى ڕه‌خنه‌گرى بۆ دروست بكه‌ین كه هه‌ر كاتێك كارێكى نا یاسایى بینى بێ ده‌نگ نه‌بێ به‌رامبه‌رى و ڕاسته‌وخۆ ڕه‌خنه‌ى لێ بگرێت.هاندانى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه كه‌مته‌رخه‌مى له خوێندن دا نه‌كات و زوو هه‌ڵاسان و زوو خه‌وتن و ڕێكخستنى كاتى تهمهشاكردنى ته‌له‌فزیۆن و دوور كه‌وتنه‌وه له‌و فیلم و بهرنامهنهى كه ڕێگه خۆش ده‌كات له‌سه‌ر ئه‌نجام دانى كارى نا یاسایى.یه‌كێكى تر له‌و كارانه‌ى له ئه‌ستۆى خێزانه بریتیه له ئینتیما كه له داهاتوو كاریگه‌رى ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى تاكێكى ده‌سپاك و دژه گه‌نده‌ڵ بێت ئه‌ویش به ڕێزگرتن له ئاڵا و سروودى نیشتیمانى و هه‌روه‌ها ئینتیمابوون بۆ خاك و وڵات و ڕێزگرتن له سه‌روه‌ریه‌كانى وڵات.په‌روه‌رده‌ى قوتابخانه ته‌واوكه‌رى په‌روه‌رده‌ى خێزانه ته‌نانه‌ت ئه‌ركه‌كه‌ى گرانتریشه چونكه ده‌بێ كار له‌سه‌ر چه‌ندین په‌روه‌رده‌ى جۆراوجۆر بكات كه له خێزانه‌وه هاتوون، له ڕاستى دا قوتابخانه له‌سه‌ر دوو ئاست ده‌توانێت په‌روه‌رده‌ى منداڵ بكات به ئاراسته‌ى ده‌سپاكى و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى.1- ئاستى كاروچالاكى: چه‌ندین كاروچالاكى هه‌یه له ناو قوتابخانه وا ده‌كات منداڵان فێرى بنه‌ماكانى ده‌سپاكى ببن بۆ نموونه، دروست كردنى گرووپى ده‌سپاكى كه هه‌ر قوتابیك كه‌لوپه‌لێكى دۆزیه‌وه و گه‌ڕاندیه‌وه كارگێڕى قوتابخانه ئاوا ده‌بێته ئه‌ندامێك له‌و گرووپه و ڕێزیان لێ بگیرێت له ڕێزبوونى هه‌فتانه‌ى قوتابخانه‌كان و خه‌ڵات بكرێن، ئه‌مه وا ده‌كات كه سه‌رجه‌م قوتابیه‌كان چاویان لێ بكه‌ن.هه‌روه‌ها ئه‌نجام دانى پێشبڕكێى وێنه‌كێشان كه تایبه‌ت بێ به‌و وێنانه‌ى له‌سه‌ر ده‌سپاكى ده‌كێشرێت و خه‌ڵات كردنى جوانترین و به ماناترین وێنه، تاكو ببێته هانده‌رێك بۆ ئاشناكردنى قوتابیان به‌م بابه‌ته.2- ئاستى فێركردن:پێویسته پڕۆگرامێكى خوێندنى وامان هه‌بێت كه بنه‌ماكانى ده‌سپاكى و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى جێگاى تیادا كرابێته‌وه بۆ نموونه، له وانه‌ى كوردى پێویسته چیڕۆكى كاریگه‌رى تایبه‌ت به ده‌سپاكى هه‌بێت تاكو منداڵ سوودى لێ وه‌ربگرن و له هه‌مان كاتدا چیڕۆكى وا هه‌بێت كه لایه‌نى نه‌رێنى گه‌نده‌ڵى نیشانى قوتابى بدات بۆ نموونه، ناشیرنى كه‌سایه‌تى گه‌نده‌ڵكار له‌ناو كۆمه‌ڵگه.هه‌روه‌ها مامۆستا ده‌توانێت له هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌ى كه ده‌توانرێت باسى ده‌سپاكى تیادا بكرێت نموونه و به‌سه‌رهاتى تایبه‌ت به ده‌سپاكى و گه‌نده‌ڵى باس بكات بۆ ئه‌وه‌ى قوتابیان به شێوه‌یه‌كى له بیر نه‌كراو فێر ببن ده‌سپاكى چیه و گه‌نده‌ڵى چیه.له كۆتایى دا هه‌موو ئه‌مانه ده‌مانگه‌یێنێته ئه‌وه‌ى كه شان به شانى ئاشكراكردنى سه‌روه‌ت و سامانى به‌رپرسان و لێپرسینه‌وه و دادگاى كردنى گه‌نده‌ڵكاران، پێویسته له ڕێگه‌ى په‌روه‌رده و فێركردنه‌وه به‌رنگارى گه‌نده‌ڵى ببینه‌وه.هه‌روه‌ها دانان و ئاماده‌كردنى پڕۆگرامێكى په‌روه‌رده و فێركردنى پێشكه‌وتوو و سه‌رده‌میانه و گونجاندنى له‌گه‌ڵ بارهدۆخى هه‌رێمى كوردستان بۆ ئه‌وه‌ى نه‌وه‌یه‌ك بنیات بنرێت ئاشنا بووبێت به بنه‌ماكانى ده‌سپاكى و تاوانه‌كانى گه‌نده‌ڵى، و پێش تێوه‌گلانى تاوانى گه‌نده‌ڵى ئه‌نجام نه‌دات.
هۆگر ته‌لعه‌ت صدیق
به‌رپرسى به‌شى گه‌شه‌پێدان و ڕاهێنان
11/1/2015