له‌كاتێكدا هاوڵاتییه‌ك به ئوتومبێلى خۆى ده‌چێته ده‌ره‌وه‌ى شار یه‌كێك له بازگه‌كانى تایبه‌ت به پۆلیسى هاتوچۆ مۆڵه‌تى شوفێرییه‌كه‌ى لێوه‌رده‌گرن و پسووله‌یه‌كى بێ غه‌رامه‌ی پێ ده‌ده‌ن له به‌رامبه‌ر مۆڵه‌تى شۆفێرییه‌كه به بیانووى ئه‌وه‌ى پشكنینى ئوتۆمبیله‌كه‌ى تازه نه‌كردۆته‌وه و وتویانه كه پێویسته پشكنینه‌كه‌ت نوێ بكه‌یته‌وه دواتر بگه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌مان بازگه تا مۆڵه‌ته‌كه‌ت وه‌رگریته‌وه، پاشان له ماوه‌ى یه‌ك هه‌فته پشكنینه‌كه‌ى ئه‌نجامدا و ده‌گه‌ڕێته‌وه هه‌مان بازگه كه زیاتر له 40 كم له شاره‌وه دووره بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى مۆڵه‌تى شوفیرییه‌كه‌ى, به‌ڵام پسووله‌كه‌ى بزركردبوو، كارمه‌نده‌كه وتى ناتوانم مۆڵه‌ته‌كه‌ت بده‌مه‌وه تاكو بسوله‌كه‌ت لێ وه‌رنه‌گرمه‌وه ته‌نها ڕێگه‌ش بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى مۆڵه‌ته‌كه‌ت ده‌بێت مامه‌له‌ى فه‌رمى بكه‌ى له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆ !! به‌ڕاستى و‌ڵامى كارمه‌نده‌كه به‌لاى هاوڵاتییه‌كه‌وه مایه‌ى سه‌رسوڕمانبوو, چونكه تێنه‌گه‌یشت مه‌به‌ستى چییه ! له مامه‌ڵه‌كردن به‌تایبه‌تى وشه‌ى مامه‌ڵه و سه‌ردانى فه‌رمانگه‌یه‌كى وڵاتى ئیمه مایه‌ى ترس وبێزارییه بۆ هاوڵاتیان به گشتى به هۆى ئه‌و هه‌موو ڕۆتین و ڕێگرییه كه ڕووبه‌ڕووى ده‌بێته‌وه، به تایبه‌ت پسووله‌یه‌ك له‌م شێوه‌یه مامه‌ڵه‌ى بۆچییه !!؟ ته‌نها پڕكردنه‌وه‌ى به‌ڵین نامه‌ییه كه یه‌ك خوله‌ك زیاتر ناخایه‌نى كێشه‌كه چاره‌سه‌ر ده‌كات له كاتێكدا كه ئه‌و فه‌رمانگه‌یه زیاتر له 40 كم دوره له بازگه‌كه‌وه كه پێویسته هه‌ر كه‌سێ پسوله‌كه‌ى نه‌مابێ (4)جار هاتوچۆ بكات له‌و نێوانه، له كاتی گفتوگۆكردندا كارمه‌نده‌كه مامه‌ڵه‌یه‌كى خسته به‌رچاوى هاوڵاتییه‌كه و وتى ئه‌مه هى هاوڵاتییه‌كه كه ئه‌ویش پسووله‌ى بزركردبوو كه سه‌رنجیدا بینى ته‌نها پركردنه‌وه‌ى به‌ڵین نامه‌یه‌كه هه‌ر بۆیه ویستى كارمه‌نده‌كه ڕازی بكات كه به‌ڵین نامه لاى خویان پڕبكاته‌وه و پێویسته ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یان هه‌بێ, چونكه بنكه‌ى فه‌رمین و كارێكى یاساییه زه‌روره كه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یان پێ درابێت به تایبه‌ت كه دوورن له سه‌نته‌رى شاره‌وه, به‌ڵام ڕ‌ازى نه‌بوو وتى ده‌سه‌ڵاتى ئه‌وه‌مان نییه ، ئه‌م نمونه‌یه ئه‌وه ده‌خاته ڕوو تا چه‌ند ئاسته‌نگ و ڕیگرى دروست ده‌كرێت له جێ به جێ كردنى كارى هاوڵاتیان و له برى كارئاسانى قورسكردنه‌وه‌ى كارى هاوڵاتیان جێى گرتوته‌وه ، هه‌رچه‌نده ڕاى گشتى به‌رده‌وام گله‌ییه‌كه ده‌خاته ئه‌ستوى به‌رپرسه‌كانى لوتكه‌ى ده‌سه‌ڵات به هۆى كه‌مته‌رخه‌میان له چاره‌سه‌ركردنى ئه‌م دیارده‌یه, به‌ڵام دڵنیام جۆره ڕۆتینێكى كوشنده له فه‌رمانگه‌كانى كوردستان هه‌یه ته‌نها په‌یوه‌ندى به به‌رپرسه‌كانى خواره‌وه تاكو ئاستى فه‌رمانبه‌رى ئاسایی هه‌یه و ده‌توانن به كه‌مترین هه‌نگاو و ئاسانترین شێوه چاره‌سه‌رى بكه‌ن.دڵنیام له‌م باره‌وه خوینه‌ر چه‌نده‌ها بابه‌تى له‌و شێوه‌یه‌ى بیردێته‌وه كه به‌سه‌ریدا هاتووه یان له كه‌سانى دیكه‌وه بیستوێتى بۆیه ئاسته‌مه كه‌سێك له كوردستان بدۆزیته‌وه كه كومه‌ڵیك ده‌رد و ئازارى نه‌چێشتبێت به هۆى ڕۆتینى فه‌رمانگه‌كانه‌وه، له كاتێكدا هاوڵاتى ناچاره سه‌ردانى فه‌رمانگه‌كان بكات به مه‌به‌ستى جێ به جێ كردنى مامه‌ڵه و ئیش وكارى توشى ئه‌و ناڕێكییه بێ ئه‌ندازه‌یه ده‌بێت له ڕایى كردنى كارى هاوڵاتیان، له‌یه‌كه‌م هه‌نگاوه‌وه ده‌بێت كۆمه‌ڵى به‌ڵگه‌ى پێ بێت ته‌نانه‌ت بۆ ئاسایى ترین مامه‌ڵه كه زۆر جار هیچ پێویستى به‌و به‌ڵگانه ناكات وپه‌یوه‌ندى به مامه‌ڵه‌كه‌وه نییه !! به جۆرێك هاوڵاتى وایلێهاتووه هه‌ر كات سه‌ردانى فه‌رمانگه‌یه‌ك بكات چ به‌ڵگه نامه‌ى فه‌رمى هه‌یه بیبات تاكو ئاسته‌نگى بۆ دروست نه‌كه‌ن پاشان له زۆَرێك له فه‌رمانگه‌كان هه‌نگاوه‌كانى چۆنێتى ده‌سپێكردنى مامه‌ڵه‌كه ڕوون نییه؛ ته‌نانه‌ت لاى خودى فه‌رمانبه‌ره‌كانیش و هه‌ر كه‌س و به شێوه‌یه ڕێنماییت ده‌كه‌ن كه له كوێوه ده‌ست پێ باكات و كه ده‌ست پێ ده‌كه‌یت چه‌نده‌ها په‌نجه‌ره و ژوور و فه‌رمانگه و ته‌نانه‌ت ئه‌م شار و شاریشت پێ ده‌كه‌ن و سه‌ره‌ڕاى ئه‌و ڕۆتینه زۆره تووشى چه‌نده‌ها ئاسته‌نگى سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ى دیكه ده‌بیت وه‌كو به مه‌زاجى كاركردنى فه‌رمانبه‌ر یان ئاماده‌نه‌بووى له شوێنى خۆى به هۆكارى جیاواز وه‌كو ( مۆڵه‌تى وه‌رگردووه ، له كۆبۆنه‌وه‌یه ، ئیفاده ، به لێژنه ده‌رچووه ، هتد … ) بێ ئه‌وه‌ى فه‌رمانبه‌رێك دانرابێت كه كاره‌كانى ئه‌و ئه‌نجامبدا له به‌ڕێكردنى كارى هاوڵاتیان كه زۆر جار چه‌نده‌ها كات ژمێر چاوه‌ڕوان ده‌بێت ته‌نها له پێناو واژویه‌ك یان له شوێنى دوره‌وه هاتووه یان چه‌ندها ئیش وكارى گرنگى به جێهیشتووه و هه‌ر خۆشى باجه‌كه‌ى ده‌دات. زۆربه‌ى هه‌نگاوه‌كانى ڕۆتین و قورس كردنى مامه‌ڵه‌كان ئه‌وه‌یه كه هاوڵاتى زیاتر هه‌ستى پێ ده‌كات واتا كاره‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وبه‌شه‌كانى خواره‌وه‌ییه هه‌ر بۆیه ئه‌و لایه‌نانه پێویسته به پێى ده‌سه‌ڵاتیان كارئاسانى بكه‌ن هه‌تا به كه‌مترین هه‌نگاو و كه‌مترین كات مامه‌ڵه‌كانیان جێ به‌جێ بكرێت وئه‌وه‌شى له ده‌سه‌ڵاتیاندا نییه سه‌رووى خۆیان ئاگادار بكه‌نه‌وه تاكو چاره‌سه‌رى گونجاو بدۆزنه‌وه جونكه ئه‌وان په‌یوه‌ندى ڕاسته‌وخویان به هاوڵاتیانه‌وه هه‌یه وگله‌یى وناڕه‌زاییه‌كانیان ڕووبه‌ڕوى ئه‌وان ده‌بێته‌وه و خوشیان ڕزگارده‌كه‌ن له‌و كیشه و ناڕه‌زاییانه كه ڕوژانه ڕووبه‌ڕوى ده‌بنه‌وه . له‌م وتاره مه‌به‌ستمان ئه‌وه نییه كه به بیانوى ئاسانكارى له به‌ڕێخستنى مامه‌ڵه‌كان كارى نایاسایى ئه‌نجام بدرێت, به‌ڵام مه‌به‌ستمان ئه‌وه‌یه به باشترین شێوه له كه‌مترین كاتدا خزمه‌تى هاوڵاتییان بكرێت و پێویسته هه‌مو لایه‌ك ئه‌وه بزانى كه به درێژ كردنه‌وه وبه‌ربه‌ست دروست كردن له ئه‌نجامدانى مامه‌ڵه‌كان نابێته ڕێگر له ئه‌نجامدانى كارى نایاسایى وگه‌نده‌ڵى به‌ڵكو پێچه‌وانه‌كه‌ى ته‌واوه به‌وه‌ى ڕوتین یه‌كێكه له فاكته‌ره سه‌ره‌كییه‌كانى ته‌شه‌نه سه‌ندنى دیارده‌ى گه‌نده‌ڵى و به ئامار وتۆیژینه‌وه‌كان ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌و وڵاتانه‌ى زورترین دیارده‌ى ڕوتینى تێدایه له پێشه‌وه‌ى وڵاته گه‌نده‌ڵه‌كانن . رێبوار كریم مجید
به‌رپرسى به‌شى شه‌فافیه‌ت و ڕه‌فتارى وه‌زیفى
28 / 1 / 2015