میدیاى ئازاد و سه‌ربه‌خۆ بهههرسى به‌شى بینراو و بیستراو و خوێنراو له‌به‌رده‌م ئه‌ركێكى مێژوویدایه له به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى و ئاشكراكردنى گه‌نده‌ڵى بۆ ڕاى گشتى ,ڕاگه‌یاندن ڕۆلێكى چاڵاك ده‌گێڕێ له كۆمه‌ڵگه‌دا له نه‌هێشتنى گهندهڵًى ,چونكه راگه‌یاندن له سه‌رده‌مى ئێستادا به‌هۆى پێشكه‌وتنى ته‌كنه‌لۆژیا خۆى خستۆته هه‌موو كون و كه‌له‌به‌ره‌كانى ژیانى تاكه‌كانى كۆمه‌ڵگه به‌به‌رده‌وامى و به‌شێوه‌یه‌كى ئاسان خه‌ڵك ئاشناى هه‌واڵ و زانیارییه‌كان ده‌بن بۆیه هه‌ر بابه‌تێك كه مه‌به‌ستى بێت به زوترین كات له ناو خه‌ڵكدا بڵاویده‌كاته‌وه , هه‌روه‌ها له‌توانایدایه ڕاى گشتى به‌رامبه‌ر هه‌ر بابه‌تێك بجولێنێت كه ڕاگه‌یاندن مه‌به‌ستیه‌تى ,به‌ڵام ئه‌وه‌ى جێگه‌ى پرسیاره ئایا ڕاگه‌یاندن له هه‌موو ووڵاتێك ئه‌و ڕۆڵه ده‌بینێ؟ بێگومان نه‌خێر ده‌وڵه‌تانى دیموكراسى بوارى كاركردنیان بۆ راگه‌یاندن به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك فه‌راهه‌م كردووه,وه هیچ سانسۆرێكیان له‌سه‌ر ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن دانه‌ناوه به‌مه‌به‌ستى بڵاوكردنه‌وه‌ى هه‌ر جۆره هه‌واڵێك به‌مه‌رجێك هه‌واڵه‌كه كارنه‌كاته سه‌ر ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى ووڵات ,ئه‌مه‌ش رێك پێچه‌وانه‌ى ووڵاته تاكڕهوهكانه كه ده‌نگى ئازادیان كپ كردووه و ڕێگرن له‌به‌رده‌م میدیا كه ڕۆڵى خۆى ببینێ له ئاشكراكردنى هه‌ربابه‌تێك كه په‌یوه‌ست بێت به گه‌نده‌ڵى ته‌نانه‌ت ڕاگه‌یاندنیان به ته‌واوه‌تى خستۆته ژێر سێبه‌رى خۆیان چونكه ئه‌م ووڵاتانه دركیان به‌مه‌ترسى ڕاگه‌یاندن كردووه كه ڕۆڵى گرنگ ده‌بینێ له قه‌ڵاچۆكردنى گه‌نده‌ڵى . ڕاگه‌یاندن له زۆرێك له ووڵاتان به ده‌سه‌ڵاتى چواره‌م ناوده‌برێت زۆر جار به‌هۆى ئه‌و ده‌سه‌ڵاته فراوانه‌ى كه هه‌یه‌تى له ئاشكراكردنى كێشه‌كانى گه‌نده‌ڵى ئه‌نجامى ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى سه‌رۆكى ووڵات و سه‌رۆكى حكومه‌ت و وه‌زیرانى لێكه‌وتۆته‌وه. ئه‌وه‌ى لێره ده‌مه‌وێت باسى بكه‌م گه‌نده‌ڵى سیاسیه كه‌له كاتى ئه‌نجامدانى پڕۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت به‌ڵام بابزانین گه‌نده‌ڵى سیاسى چیه؟به پێى ئینسكڵۆپێدیاى ئازاد گه‌نده‌ڵى سیاسى به مانا فراوانه‌كه‌ى به‌وه پێناسه ده‌كرێت خراپ به‌كارهێنانى ده‌سه‌ڵاتى گشتى یه بۆ ئامانجێكى ناڕه‌وا یان بۆ جێ به‌جێ كردنى به‌رژه‌وه‌ندى تاكه كه‌سى له هه‌موو جۆره‌كانى سیسته‌مى سیاسى ئه‌گه‌رى ڕوودانى گه‌نده‌ڵى لێده‌كرێت له گه‌نده‌ڵیه هه‌ره باوه‌كانیش به‌رتیل و بازرگانى كردن به ماده هۆشبه‌ره‌كان و سپیكردنه‌وه‌ى پاره‌یه بۆیه له زۆرێك له ووڵاتان ده‌سه‌ڵاتێكى زۆر دراوه به هێزه‌كانى پۆلیس و داواكارى گشتى به‌مه‌به‌ستى ئاراسته‌كردنى تۆمه‌ت بۆ تۆمه‌تباران . گه‌نده‌ڵى سیاسى له‌كاتى هه‌ڵبژاردنه گشتیه‌كانى ووڵات زۆرێك له ووڵاتان به‌ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنن به تایبه‌تى له كاتى ئه‌نجامدانى پڕۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن له ووڵاتدا,چونكه به‌شێكى زۆر له ووڵاته تاكرهوهكان ده‌ست ده‌خه‌نه ناو پڕۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن و به‌ره‌و ئاقارێكى نادروست ده‌یبه‌ن وه به ئاراسته‌یه‌كى نادروست ئاراسته‌ى ده‌كه‌ن و بۆ به‌رژه‌وه‌ندى پارتى فرمان ڕه‌وا یان به‌رژه‌وه‌ندى كه‌سێكى دیاركراوى نێو پڕۆسه‌كه ده‌شكێنه‌وه بۆیه پێویسته ڕاگه‌یاندن ئه‌و ئه‌ركه‌ى له سهرشانیهتى به شێوه‌یه‌كى به‌رپرسانه مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ بكات و ڕێگرى بكات له ساخته كردنى پرۆسه‌كه و هه‌ر جۆره ده‌ست تێوهردانێكى ده‌ره‌كى, ئه‌مه‌ش له‌رێگه‌ى چاودێرى كردنى پڕۆسه‌كه دێته دی كاتێك ڕاگه‌یاندن دركى به هه‌ر مه‌ترسیه‌ك كرد كه كار بكاته سه‌ر پاكى پرۆسه‌كه ئه‌وه به زووترین كات ڕاى گشتى لێ ئاگادار بكاته‌وه . لێره ئه‌وه‌ى جێگه‌ى باسه كه پێویسته ئاماژه‌ى پێبكه‌ین پێویسته سه‌ربه‌خۆیى ته‌واو بۆ ڕاگه‌یاندن و ڕاگه‌یاندكاران فه‌راهه‌م بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن به ئاسانترین شێوه هه‌واڵ و زانیارییه‌كانیان له باره‌ى پرۆسه‌كه بۆ خه‌ڵك ڕووماڵ بكه‌ن, وه هیچ چاودێرییه‌كیان نه‌خرێته سه‌ر له لایه‌ن لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار . وه له‌سه‌ر میدیاش پێویسته كه سه‌ربه‌خۆى خۆى بپارێزێت و نه‌چێته ژێر بارى هیچ لایه‌نێك,وه به یه‌ك چاو سه‌یرى گشت لایه‌نه به‌شداربووه‌كانى پڕۆسه‌كه بكات چونكه ئامانجى یه‌كه‌م و كۆتایى ده‌بێت ئه‌وه بێت كه پڕۆسه‌یه‌كى شه‌فاف ئه‌نجامبدرێت,وه گشت ئه‌و بازرگانى كردنه‌ى كه به پڕۆسه‌كه ده‌كرێن ئاشكرایان بكات چونكه پێدانى پاره به ده‌نگده‌ران له ره‌فتاره باوه‌كانى زۆرێك له ووڵاتانه به تایبه‌تى له ووڵاتانى ڕۆژهه‌لاتى ناوه‌ڕاست به مه‌به‌ستى كڕینى ده‌نگى هاوڵاتیان به‌مه‌ش پرۆسه‌كه بێگهردبوونى خۆى له ده‌ست ده‌دات وه كاریگه‌رى ده‌بێت له‌سه‌ر پڕۆسه‌ى سیاسى ووڵات له ئاینده‌دا بۆیه ده‌بێت ڕاگه‌یاندن به‌هه‌موو توانایه‌كى ڕێگرى بكات له‌م دیارده‌یه ڕاى گشتى لێ ئاگادار بكاته‌وه وه هاریكار بێت له لێپرسینه‌وه به‌رامبه‌ر ئه‌و بهرپرسانهوى كه به‌رپرسى یه‌كه‌من له ئه‌نجامدانى ئه‌م كرده‌وانه بۆ به‌لارێدا بردنى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن له ووڵاتدا. بۆیه پێویسته ڕاگه‌یاندن به‌شیوه‌یه‌كى گشتى كاربكات له‌سه‌ر:• كاربكات بۆ زیاتر شه‌فاف بوونى پڕۆسه‌كه,و رێگرى كردن له هه‌ر ساخته‌كارییه‌ك كه له پڕۆسه‌كه به‌كاردێت.جگه له‌مه‌ش هاریكار بێت بۆ باشتر كردنى پرۆسه‌كه.• كاربكات له‌سه‌ر دروست كردنى كارامه‌یى و ئاگاداركردنى هاوڵاتیان ده‌رباره‌ى هه‌ڵبژاردن و پالێوراوان . • كاربكات له سه‌ر ئاشكراكردنى هه‌ر فروفیڵێك ,یان هه‌ر كرده‌وه‌یه‌كى گوماناوى له‌رێگه‌ى چاودێرى كردنى پڕۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن.
عبدالمؤمن عصمت قادر