
گه‌نده‌ڵی بریتی یه له به‌كارهێنانی متمانه‌و ناسراوی گشتی به‌هۆی پۆستێكه‌وه له پێناو به‌ده‌ست هێنانی قازانج یان سوودی تایبه‌تی دا به گوێره‌ى ئه‌م پێناسه‌یه هه‌ر به‌رتیلێك به لێپرسراوى خۆجێیی یان سیاسی ده‌درێت گه‌نده‌لێ یه، كه ئه‌مه‌ش مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌یه بۆسه‌ر به‌رژه‌وه‌ندى گشتی و نه‌بوونی متمانه له‌نێوان خه‌ڵك و دامه‌زراوه‌ى سیاسی دا دروست ده‌كات.بۆ ڕووبه‌رووبونه‌وه‌ى ئه‌م دیارده‌یه پێویستیمان به‌دوو جۆر ڕێگا هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ر كردنیان ئه‌ویش شه‌فافیه‌ت و ده‌ستپاكی یه.1- شه‌فافیه‌ت: بریتی یه له ڕوونیه‌كی ته‌واو له پرۆسه‌ی بڕیاردان و سیاسه‌تى به‌ڕێوه‌بردن و پلانێك كه ده‌خرێته ڕوو بۆ دامه‌زراوه‌ى تایبه‌ت بۆ چاودێری كاروبارى حكومه‌ت له‌بڕی میلله‌ت، هه‌روه‌ها ملكه‌چی هه‌موو كردار‌و پڕۆسه كارگێڕییه‌كان و سیاسه‌تی به‌ڕێوه‌بردنه بۆ لێپرسینه‌وه و چاودێری به‌رده‌وام. یاخود بریتی یه له روونی یاساكان له تێگه‌یشتنیان و گونجانیان له‌گه‌ڵ یه‌ك و بابه‌ت بونیان و ڕوونی و ئاشكرای له زمانی نوسینه‌كه‌یان و گه‌شه‌كردنیان.مه‌به‌ستی شه‌فافیه‌ت ئه‌وه‌یه كه هه‌موو میلله‌ت له یه‌ك كاتدا فه‌رمان ڕه‌واى ده‌كات و تاكه ڕێگه‌یه‌كیشه كه سوود له توانا شاراوه‌كانی هه‌موو كه‌سێك وه‌رده‌گرێت بۆ ده‌رخستن و ڕووبه‌رووبونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵی و كه خه‌لك هاوكار ده‌بێ له‌گه‌ڵ ده‌زگاكانی شه‌فافیه‌ت له ووڵات دا.2- ده‌ستپاكی (integrity) :بریتی یه له‌وه‌ى كاروباره‌كان به‌ڕێگه‌یه‌كی گونجاو له‌گه‌ڵ به‌هاو ڕه‌وشته به‌رزه‌كان به‌ڕێگه‌یه‌كی ڕوون دابڕۆن. له زمانی عه‌ره‌بیدا ووشه‌ى (النزاهه) به‌كاردێت و ئینگلیزییه‌كه‌شی (integrity)ـه. وه له كوردستانیش دا ده‌سته‌یه‌ك دامه‌زرا به‌پێ ی یاسا كه‌وته بوارى جێ به جێ كردنه‌وه به‌ناوى (ده‌سته‌ى گشتی ده‌سپاكی هه‌رێمی كوردستان) كه خاوه‌ن كه‌سایه‌تیه‌كی مه‌عنه‌وى و سه‌ربه‌خۆیه. وه چه‌ند بڕگه‌و مادده‌ى تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه كه ڕۆلێكی گرینگ ده‌گێڕێ له ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵی و چه‌سپاندنی شه‌فافیه‌ت له دام و ده‌زگاكانى حكومه‌ت دا.ده‌سته‌ى گشتی ده‌سپاكی بۆته به‌شێك له سیسته‌مى دامه‌زراوه‌ى له هه‌رێمی كوردستان كه له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌كانی دیكه‌ى كوردستان وه‌كو په‌رله‌مانی كوردستان و حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌نجومه‌نى باڵای دادوه‌رى و دیوانى چاودێری دارایی ڕۆڵ ده‌گێرن له ئه‌ركی به‌رنگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵی و هه‌وڵ و كۆششه‌كانیان چڕ كردۆته‌وه بۆ به‌دیهێنانی ئامانجی سه‌ره‌كی هاولاتیان له بوونیادنانی ولاتی دامه‌زراوه‌ى (دوله المۆسسات) له كوردستان.ده‌سته‌ى گشتى ده‌ستپاكی له‌ژێر ڕۆشنایی ده‌قه یاساییه‌كان و هه‌ست كردن به به‌رپرسیاریه‌تى هه‌وله‌كانی خۆی له ساڵی (2014) ده‌ستپێكرد به‌مه‌به‌ستی دانانی بناغه‌یه‌كی پته‌و بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵی له هه‌رێمی كوردستان دا.ڕۆلی ئه‌م ده‌سته‌یه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی جێ به‌جێ كردن و چه‌سپاندنى یاساكانی دژه گه‌نده‌ڵی و پێوه‌ره‌كانی خزمه‌تى گشتى به‌پێ ی ده‌ستوور و یاسا كارپێكراوه‌كانه، هه‌روه‌ها ئه‌م ده‌سته‌یه هه‌ڵده‌ستێ به لێكۆلینه‌وه له كه‌یسه‌كانی گه‌نده‌ڵی و ڕه‌وان نه‌كردنیان بۆ دادگاكان و به‌دوا داچونیان بۆ ده‌كات، كه ئه‌م كاره‌ش له ڕێگه‌ى دابه‌شكردنی فۆڕمه به‌سه‌ر به‌رپرسان و به‌دواداچوونی سامانی ئه‌و به‌رپرسانه‌یه كه یاسای گشتى ده‌سته ده‌یانگرێته‌وه.ئه‌م پرۆسه‌یه له ڕێگه‌ی فۆڕمێكه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت كه به فۆڕمی ئاشكراكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه داراییه‌كان ناسراوه.ئه‌وه‌ى شایانی ئاماژه پێكردنه، به‌شێكی تایبه‌ت له‌ده‌سته‌كه فه‌رمانگه‌ى (خۆپاراستن و شه‌فافیه‌ت) ـه كه هه‌ڵده‌ستێ به ئاشكراكردنى به‌رژه‌وه‌ندییه داراییه‌كانى گه‌وره به‌رپرسانی هه‌رێم و داتاكان و ڕاپۆرتی به‌رده‌وام له‌ڕێگاى هۆكاره‌كانی ڕاگه‌یاندن له‌باره‌ى ژماره‌ى فۆڕمه‌كان و ڕێژه‌ی پابه‌ند نه‌بوونی دامه‌زراوه‌كانی هه‌رَیمی كوردستان بڵاوده‌كاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ڕای گشتی ڕۆژ به ِرۆژ ئاگاداری پێشكه‌وتنه‌كانی ئه‌م پرۆسه‌یه بێت ، كه ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی له رێگای لێژنه‌ی تایبه‌تیه‌وه هه‌ماهه‌نگی ده‌كات له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت.یه‌كێك له‌مه‌به‌سته گرنگه‌كانی ده‌سته بڵاو كردنه‌وه‌ی كه‌لتوری دژ به گه‌نده‌ڵییه ئه‌مه‌ش له رێگای خوێندنگا‌و دامه‌زراوه په‌روه‌رده‌ییه‌كان و كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن ده‌بێ بۆ ئاشناكردنی خه‌ڵك به كه‌لتوری دژه گه‌نده‌ڵی و خۆپارێزی له گه‌نده‌ڵی.بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ش پڕۆژه‌ی جێكردنه‌وه‌ی بنه‌ماكانی ده‌ستپاكی له نێو پڕۆگرامه‌كانی خوێندن ( پڕۆژه‌ی هاوبه‌شی فه‌رمانگه‌ی شه‌فافیه‌ت له ده‌سته و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پڕۆگرام و چاپه‌مه‌نیه‌كانی له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ). به‌مه‌به‌ستی گرینگی دان و جێگا كردنه‌وه‌ی بنه‌ماكانی ده‌ستپاكی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له نێو پڕۆگرامه‌كانی خوێندن و هه‌ردوو فه‌رمانگه‌ی خۆپاراستن و شه‌فافیه‌ت له ده‌سته‌ی گشتی ده‌ستپاكی و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی و پڕۆگرام و چاپه‌مه‌نیه‌كان له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌هاوبه‌شی هه‌ڵسان به‌دانان و داڕشتنی پڕۆژه‌یه‌كی درێژخایه‌ن كه سه‌ره‌تای ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ش بریتی بوو له سازدانی وۆرك شۆپێكی هاوبه‌ش له‌ژێر ناونیشانی ( فێربوونی چه‌مكی ده‌ستپاكی له دامه‌زراوه په‌روه‌رده‌ییه‌كان ) به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتی ده‌ستپاكی و وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی و له‌سه‌ر ئاستی مامۆستای زانكۆ و چالاكوانی مه‌ده‌نی و كه‌سانی شاره‌زا سازكرا.ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی چه‌ندین وۆرك شۆپی له‌گه‌ڵ رێكخراوه نا حكومیه‌كان ئه‌نجام داوه به‌مه‌به‌ستی داڕشتنی ستراتیژیه‌تێك بۆ چۆنیه‌تی داڕشتنی بودجه‌یه‌كی شه‌فاف و چاڵاك له هه‌رێمی كوردستاندا، هه‌روه‌ها واژووكردنی یاداشتێكی لێكتێگه‌یشتن له نێوان ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی و فه‌رمانگه‌ی رێكخراوه ناحكومیه‌كان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی هه‌ماهه‌نگی كردنی فه‌رمانگه‌ی ناوبراو له‌گه‌ڵ ده‌سته بۆ ئاگاداربوونی ده‌سته له‌و كاروچاڵاكیانه‌ی كه رێكخراوه‌كان له رێگه‌ی فه‌رمانگه‌ی ناوبراو ئه‌نجامی ده‌ده‌ن. ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی ئامانجی گه‌وره‌ترو پڕۆژه‌ی جۆراو جۆری هه‌یه له داهاتوودا بیان خاته به‌رنامه‌ی كار‌و جێبه‌جێكردن كه ببێته جێگای متمانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان له‌بن بڕكردنی گه‌نده‌ڵی و چه‌سپاندنی به‌رچاو ڕوونی وشه‌فافیه‌ت له دام و ده‌زگاكانی حكومه‌ت وه نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵكاری و بونیادنانی وڵاتێكی دامه‌زراوه‌ی و شه‌فاف له به‌رێوه‌بردن.
ڤیان ابوبكر یاسین