پارێزه‌ر/ لوقمان مسته‌فا
گه‌نده‌ڵی سیاسی به مانا فراوانه‌كه‌ی، بریتیه له‌خراپ به‌كارھێنانی ئۆفیسه گشتیه‌كان، داموده‌زگا (حكومیه‌كان) له پێناو ده‌ستكه‌وته نھێنی و نایاسایی و تایبه‌ته‌كاندا. ھه‌مو فۆرمه‌كانی حكومه‌ت ئه‌گه‌ری كه‌وتنه ژێر كاریگه‌ری گه‌نده‌ڵی سیاسیان تێدا ھه‌یه. شێوازه‌كانی گه‌نده‌ڵی له‌یه‌كتر جیاوازن، به‌ڵام باوترینیان بریتین له دانی مافی پێشینه له ئه‌نجامدان و به‌ده‌ستھێنانی خزمه‌تی گشتی و به‌رتیل و به‌كارھێنانی ھه‌ڕه‌شه له‌به‌ده‌ستھێنانی خزمه‌ته گشتیه‌كان به‌كارھێنانی كاریگه‌ری و بردنی ماڵی حكومه‌ت له‌لایه‌ن فه‌رمانبه‌ره‌وه و به‌كارھێنانی واسته وكاری نایاسایی. دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی، دیارده‌یه‌كی به‌ربڵاوه و زۆربه‌ی زۆری گه‌لانی جیهان به ده‌ستییه‌وه ده‌ناڵێنن، چونكه ئه‌م دیارده‌یه ته‌نیا كاردانه‌وه‌ی بۆ سه‌ر باری ئابوری وڵات نییه، به‌ڵكو مه‌ترسییه‌كی زۆری بۆ سه‌ر سیستمی دیموكراسیی ئه‌و وڵاته هه‌یه. هه‌ر له كۆنه‌وه پێناسه‌ی گه‌نده‌ڵی وا كراوه كه مانای به‌كارهێنانی موڵك و سه‌روه‌تی ده‌وڵه‌ته بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌تیی تاكه‌كه‌سی. به داخه‌وه ئه‌مڕۆ له كوردستانیش ئه‌م دیارده‌یه به زه‌قی ده‌بینرێت، به‌ڵام لێره‌دا یه‌ك جیاوازیی هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌و گه‌نده‌ڵییانه‌ی كه له وڵاتانی دیكه‌ی رۆژئاوادا روده‌دات، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه له وڵاتانی دیموكراسی و پێشكه‌وتو، ده‌سته‌ڵاتی دادوه‌ری رۆڵێكی باش له نه‌هێشتنی ئه‌م دیارده‌یه ده‌بینێت و به هیچ شێوه‌یه‌ك سه‌یری روی ئه‌و كه‌سانه ناكه‌ن كه گه‌نده‌ڵی ئه‌نجام ده‌ده‌ن و به لایه‌نه‌وه گرنگ نییه ئه‌و كه‌سه خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات بێت یاخود سیاسی یا پۆستێكی پله‌به‌رزی له حكومه‌تدا هه‌بێت. به لای ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌رییه‌وه ئه‌وه گرنگه ئه‌و گه‌نده‌ڵكاره بهێنێته به‌رده‌م دادگا و لیكۆڵینه‌وه‌ی خۆی له‌گه‌ڵدا بكات و به سزای خۆی بگه‌یه‌نێت. نمونه‌ی ئه‌مه‌یش له‌وڵاتێكی وه‌ك ئیتاڵیا بینراوه كه چه‌ندین جار ده‌سته‌ی دادوه‌ریی نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی، له دادگای ئه‌و وڵاته‌دا، (سیلڤیۆ بێرلسكۆنی)ی سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاته‌كه‌ی به تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی كاری گه‌نده‌ڵی، راكێشاوه‌ته به‌رده‌م دادگا كه چه‌ندین دۆسیه‌ی سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته‌ی له لای دادگا هه‌یه.كه هه‌ندێكیان هه‌ڵسوكه‌وتی كه‌سیه‌و پێگه‌كه‌ی به‌كار هێناوه بۆ په‌یوه‌ندی ناشه‌رعی و سۆزداری له‌گه‌ڵ كیژۆڵه‌ی خوارته‌مه‌نی یاسایی . له لایه‌كی دیكه‌وه، درانه دادگای سه‌رۆكی پێشوی فه‌ڕه‌نسا (جاك شیراك)ـی ته‌مه‌ن 76 ساڵان، به تۆمه‌تی به‌كارهێنانی سامانی ده‌وڵه‌ت بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆی، له‌و كاته‌یدا كه سه‌رۆكی شاره‌وانیی پاریسی پایته‌خت بو له سه‌ره‌تایی حه‌فتاكاندا، ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری له جیهاندا لێ كه‌وه‌ته‌وه. بێگومان ئه‌و وڵاتانه‌ی كه گه‌نده‌ڵیان تێدا روده‌دات، پێویستییه‌كی زۆریان به‌وه هه‌یه ده‌سه‌ڵاتێكی یاسادانانی تێدا دابمه‌زرێنرێت، كه له چه‌ند دادوه‌رێكی پسپۆڕ و خاوه‌ن ویژدان و چاونه‌ترس پێكبهێنرێت و له‌گه‌ڵ رودانی هه‌ر گه‌نده‌ڵییه‌ك، به بێ روانینی پۆستی گه‌نده‌ڵكاره‌كه، رایكێشنه به‌رده‌م دادگا و سزای یاسایی خۆی بده‌ن. لێره‌دا واته له هه‌رێمه‌كه‌ی له‌مه‌ڕ خۆمان، ده‌بێت ده‌قێكی یاساییمان هه‌بێت بۆ ده‌ركردنی یاسایی چاودێریكردنی كارگێڕی، چونكه ناتوانرێت دژایه‌تیی ئه‌و گه‌نده‌ڵییه بكرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆربه‌ی كاته‌كان پێوه‌ندییه‌كی به‌هێز له نێوان گه‌نده‌ڵكاری كارگێڕی و گه‌نده‌ڵكاری داراییدا هه‌یه، بۆیه ده‌بێت له ده‌وڵه‌تدا ده‌سته‌ی چاودێریكردنی دارایی و كارگێڕی بونیان هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت به‌سه‌ر نه‌هێشتنی هه‌ردو گه‌نده‌ڵیدا زاڵ بن. گه‌نده‌ڵی به‌ره‌نگاریه‌كی زۆر ترسناك ده‌خاته به‌رده‌می پێشكه‌وتنی هه‌ر وڵاتێك. له بواری سیاسه‌تدا، ده‌بێته ھۆی لاوازكردنی دیموكراسی و ئه‌نجامدانی حكومڕانیه‌تیه‌كی باش له‌رێگه‌ی بنكۆڵكردنی (روخاندنی) پرۆسه فه‌رمیه‌كان. گه‌نده‌ڵیكردن له ھه‌ڵبژاردنه‌كان و ده‌سته و دامه‌زراوه‌كانی یاسادانان ده‌بێته‌ھۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی لێپێچینه‌وه و كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی نوێنه‌رایه‌تیكردن له پرۆسه‌ی بڕیار دروستكردندا؛ گه‌نده‌ڵی له ده‌سه‌ڵاتی دادگه‌ری ده‌بێته ھۆی له‌كارخستنی سه‌روه‌ری یاسا؛ گه‌نده‌ڵی له به‌ڕێوه‌بردنی خزمه‌تگوزاریه گشتیه‌كاندا ده‌بێته ھۆی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریه‌كان به شێوه‌یه‌كی نا یه‌كسان. به شێوه‌یه‌كی زیاتر گشتی‌تر، گه‌نده‌ڵی ده‌بێته ھۆی به‌ره به‌ره تێكشكانی توانا دامه‌زراوه‌ییه‌كانی حكومه‌ت له كاتێكدا كه رێوشوێنه‌كان به ھه‌ند وه‌رناگیرێن، سه‌رچاوه‌كان ھه‌ڵده‌ڵوشرێن، و كارمه‌ندان و فه‌رمانبه‌ران داده‌مه‌زرێنرێن و پله‌یان به‌رزده‌كرێته‌وه به بێ ره‌چاوكردنی ئاستی كاركردنیان. له ھه‌مان كاتیش‌دا، گه‌نده‌ڵی ده‌بێته ھۆی بێھێزكردنی ره‌وایه‌تی (شرعیه) حكومه‌ت و ھه‌ندێك به‌ھای دیموكراتیانه‌ی وه‌ك باوه‌ڕی(راستگۆیی) و لێبورده‌یی. گه‌نده‌ڵی له زۆر له وڵاتان به‌ربڵاوه، و بریتیه له سه‌ره‌كیترین زیانبه‌خش بۆ سه‌لامه‌تی ھاوڵاتیانی ئه‌و وڵاتانه. گه‌نده‌ڵكاری سیاسی مانای وایه سیاسه‌ته‌كانی حكومه‌ت له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وانه‌ده‌بێت كه به‌رتیل ده‌به‌خشن نه‌وه‌ك بۆ جه‌ماوه‌ری گشتی. نمونه‌یه‌كی تر ئه‌وه‌یه كه چۆن سیاسه‌تمه‌داران ئه‌و یاسایانه داده‌ڕێژن كه پارێزگاریده‌كه‌ن له كۆمپانیا گه‌وره‌كان و زیانیش به پڕۆژه بازرگانیه بچوكه‌كان ده‌گه‌یه‌نن. ئه‌م سیاسیانه‌ش كه (پاڵپشتیكاری بازرگانین) زۆر به ئاسانی ده‌گۆڕێن بۆ پاڵپشتیكاری ئه‌و كۆمپانیا گه‌ورانه‌ی كه به رێژه‌یه‌كی زۆر له ھه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی ھه‌ڵبژاردنی ئه‌واندا به پاره به‌شداریانكردوه. گه‌نده‌ڵی؛ واته، خراپ به كارهێنانی پێگه یان ده‌سه‌ڵاتی ‘گشتی’ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ‘تایبه‌تی’. گه‌نده‌ڵی به‌گوێره‌ی یاسا و رێكاره كارپێكراوه‌كان قه‌ده‌غه‌یه. گه‌نده‌ڵی ‘یاسایی’! جۆرێكی تره له گه‌نده‌ڵی، زیاتر له‌وه‌ی به‌كارهێنانی پێگه‌و ده‌سه‌ڵاتی گشتی بێت به پێچه‌وانه‌ی یاسا، بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی، دۆخێكه كه گه‌نده‌ڵی به یاسا رێكخراوه. گه‌نده‌ڵی یاسایی ئاماژه‌یه بۆ پرۆسه‌یه‌ك كه سه‌رتاپای گه‌نده‌ڵه و ئیتر گه‌نده‌ڵكاران به گوێره‌ی یاسا، بێ سڵه‌مینه‌وه له لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی، پێگه و ده‌سه‌ڵات به‌كاردێنن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی و كه‌سی. نمونه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ره‌های سه‌رۆكی وڵات و رێكخراو هه‌ر سه‌رۆك به‌ش و داموده‌زگایه‌ك بێت، پاڵپشت به‌و یاسایه‌ی كه رێی پێداوه هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات، ته‌خشان و په‌خشانی داهاتی وڵات ده‌كات بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی و كه‌سی و حیزبی، هه‌رخودی یاساكه وه‌ك ده‌ق به‌كاردێنێت بۆ ده‌م كوتكردنی سه‌رجه‌م نه‌یاره‌كانی ، لێره‌دا یاسا ده‌وری مه‌قاشێك ده‌بێنێت ته‌نها ده‌ست وپه‌نجه‌ی میره‌كان له‌سوتان ده‌پارێزێت. بۆیه ده‌بێت سه‌رله‌به‌ری ئه‌و یاسایانه هه‌موار بكرێته‌وه كه ده‌ست و په‌نجه‌ی نه‌رم كردوه له‌گه‌ڵ خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتداو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ده‌كات به‌قوربانی به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی. ده‌بێت لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی كوردستان پرۆژه یاسایه‌كی تۆكمه گه‌ڵاڵه بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی به گژداچونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی به‌گشتی و گه‌نده‌ڵی سیاسی به‌تایبه‌تی، بۆ ئه‌وه‌ی دادگاكان بتوانن بێ سڵیمینه‌وه‌و ترس و دودڵی و پاڵپشت به‌و ده‌قه یاساییانه بتوانن به‌رپرسه باڵاكانی ئه‌م وڵاته كه تێوه‌ده‌گلێن له‌گه‌نده‌ڵی راپێچی دادگایان بكه‌ن و رێكاری یاساییان له‌به‌رانبه‌ردا بگیرێته‌به‌ر.