رۆژى سێشه‌م شه‌شى تهمووز، لهبارهگاى ئه‌نجوومه‌نى دادوه‌رى له به‌غدا، رێوڕه‌سمى راگه‌یاندنى به‌رنامه‌ى لێكۆڵینه‌وه له تاوانه داراییه‌كان به‌رێوه‌چوو كه تیادا د.ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستان به‌شدار بوو.
له‌و رێوڕه‌سمه‌دا زینه عه‌لى نوێنه‌رى جێ‌نشین له عێراق بۆ پڕۆگرامى په‌ره‌پێدانى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان “یوئێن دى پى” و دادوه‌ر فایه‌ق زیدان سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى دادوه‌رى له عێراق و دادوه‌ر عه‌لا جه‌واد سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى عێراق و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسى پێوه‌ندیدار و دادوه‌ر ئاماده بوون.
ئه‌و به‌رنامه‌یه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه بۆ ماوه‌ى دوو ساڵ بودجه‌ى بۆ دابین كراوه بۆ په‌ره‌پێدانى تواناى دادوه‌ران و ده‌سته‌ى ده‌سپاكى و داواكارى گشتیی له بوارى لێكۆڵینههدا.
له رێوره‌سمه‌كه‌دا، د.ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستان وتارێكى پێشكه‌ش كرد كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تى:
به‌ڕێزان ئاماده بووانى خۆشه‌ویست
ئه‌م كاته‌تان باش
به‌ناوى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستان سوپاستان ده‌كه‌م بۆ رێكخستنى ئه‌و رێوره‌سمه كه له‌لایه‌ن رێكخراوى “یوئێن دى پى” و باڵوێزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا له عێراق بانگێشتكردنمان، كه تایبه‌ته به لێكۆڵینه‌وه‌ى دارایی، چونكه كێشه‌ى سه‌ره‌كى تاوانى گه‌نده‌ڵى ده‌گه‌ڕێـته‌وه بۆ ده‌ستخستنى پاره به‌ڕێگاى ناشه‌رعى و نایاسایى، له‌به‌ر ئه‌وه لێكۆڵینه‌وه له دارایى پێویستى به كۆكردنه‌وه‌ى به‌ڵگه‌نامه‌یه كه ئه‌وه‌یش به گرنگترین رێگا داده‌نرێ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى و تاوانى، ده‌ستكه‌وتنى ناڕه‌وا.
بابه‌تى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى بابه‌تێكى ژیانییه بۆ نیشتمانه‌كه‌مان، گرفتێكى گه‌وره‌یه له‌به‌رانبه‌ر به‌فیڕۆچوونى سامانى گشتی كه ئێمه پێویستییه‌كى زۆرمان پێیه ئه‌و سامانه گشتییه بیگه‌ڕێنینه‌وه بۆ خزمه‌تكردنى هاووڵاتییانمان. بیرتان ده‌خه‌مه‌وه كه مه‌ترسیی گه‌نده‌ڵى هیچى له مه‌ترسی تیرۆر كه‌متر نییه.
له ڕابردوودا پڕۆژه‌ى پاڵپشتى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى له‌نێوان یه‌كێتیی ئه‌وروپا و “یوئێن دى پى” له عێراق و له هه‌رێمى كوردستان بۆ ماوه‌ى چوار ساڵ راگه‌یه‌نرا، ئێسته‌یش باوڕمان وایه كه عێراق پێویستى به پاڵپشتییه‌كى گه‌وره هه‌یه بۆ شه‌ڕى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى.
ئێمه له ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستان به توانایه‌كى كه‌مى به‌رده‌ستمان زۆر خۆمان ماندوو كردووه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى، سه‌تان كه‌یسى گه‌نده‌ڵى ڕه‌وانه‌ى دادگاى تایبه‌ت به ده‌سپاكى كراون، ئێسته‌یش سه‌تان كه‌یسى ترمان هه‌یه له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دان، له‌پاڵ ئه‌وانه‌دا ده‌یان كه‌یسى تر بڕیارى دادگاى بۆ ده‌رچووه.
هه‌روه‌ها له‌مدوایانه‌دا له‌سه‌ر داواى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستان، ئه‌نجوومه‌نى دادوه‌رى بڕیاریدا دادگایه‌كى تایبه‌ت بۆ كه‌یسه‌كانى گه‌نده‌ڵى دابمه‌زرێنێ، ده‌خوازین به‌منزیكانه دابمه‌زرێ، بۆ ئه‌وه‌ى زۆرێك له كه‌یسه‌كانى تر‌ى گه‌نده‌ڵى به‌زووى یه‌كلا بكرێنه‌وه.
ئێمه پڕۆژه‌یه‌ى ستراتیجى نیشتمانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵیمان ئاماده‌كردووه كه ئێستا پێشكه‌شى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى، هه‌رێمى كوردستان كراوه تا په‌سه‌ند بكرێ.
به‌ڵام ده‌مه‌وێ ئه‌وه‌یش بڵێم ده‌سته‌كه‌مان له ساڵى 2014 له دۆخێكى قورس و پڕ له ته‌نگژه‌دا ده‌ستى به‌كاركردن كرد ئێسته‌یش پێویستمان به پاڵپشتییه‌كى زۆر هه‌یه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى و بنیادنانى توانا و كردنه‌وه‌ى خولى گه‌شه‌پێدان و وه‌رگرتنى ئه‌زموون له بواره پێویسته‌كان و دابینكردنى پێویستییه‌كانى تر.
له كۆتایدا ده‌بێت باسى ئه‌وه بكه‌م كه به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى پێویستى به ئیراده‌یه‌كى سیاسیی به‌هێز هه‌یه و هاوئاهه‌نگى ته‌واو له‌نێوان ده‌سه‌ڵاته‌كان و ده‌سته‌كانى پێوه‌ندیدار به گه‌نده‌ڵى و رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى و راگه‌یاندنه‌كان و هه‌موو توێژه‌كان پێویسته.
هه‌روه‌ها له پاڵ ئه‌وانه‌دا، زۆر گرنگه سه‌ربه‌خۆیی ده‌سته و دامه‌زراوه‌كانى په‌یوه‌ست به رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى بپارێزرێت و دووربێت له دابه‌شكارى حزبى و گره‌نتى كاره‌كانیان بدرێ و پیشه‌ییانه كاره‌كانیان بكرێ.
جارێكى تر سوپاسى باڵوێزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا و ئاماده‌كارانى ئه‌و رێوره‌سمه ده‌كه‌م.
كاتێكى خۆش بۆ هه‌مووتان