رۆژى سێشه‌م شه‌شى تهمووز، له به‌غدا، د.ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ماتیۆ تۆله‌ر باڵوێزى ئه‌مه‌ریكا له عێراق كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، گفتوگۆ له‌باره‌ى پرۆسه‌ى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى كرا.
سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستان داواى كرد، ئه‌مه‌ریكا له هه‌موو به‌رنامه‌كان له ئێستا و له داهاتوو كه له عێراق جێبه‌جێى ده‌كات ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستان به‌شدار بێت.
باڵوێزى ئه‌مه‌ریكا له عێراق به‌ڵێنى دا له ڕێى كونسوڵگهرییهكهیان له هه‌ولێر، هاوكارى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن له بوارى رووبه‌رووبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى.