له‌به‌رده‌وامى كۆبوونه‌وه‌كانى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى له‌گه‌ڵ رێكخراوی UNDP له به‌روارى 2021/4/6 به ئاماده‌بوونى به‌رێزان به‌رێوه‌به‌رانى گشتى فه‌رمانگه‌ى خۆپاراستن و شه‌فافیه‌ت و فه‌رمانگه‌ى كارگێرى و دارایی و به‌رێوه‌به‌رى نوسینگه‌ى سه‌رۆكى ده‌سته وه شاره‌زایانى یاسایی له فه‌رمانگه‌ى یاسایی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانى رێكخراوى(UNDP) به‌رێوه‌چوو .
كه تیایدا دوو نوێنه‌رى ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆى مافى مرۆڤ له هه‌رێمى كوردستان به‌شدار بوو .
له ده‌سپێكى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا د. احمد انور سه‌رۆكى ده‌سته كه به شێوه‌ى ئۆنلاین به‌شدارى كردبوو , باسی له دوایین پێشهاته نوێیه‌كان له پرۆسه‌ى چاكسازى و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى كرد.
پاشان له لایه‌ن نوێنه‌رانى UNDPباس له دوایین هه‌نگاوه‌كانى به‌ره‌وپێشچوونى لێكتێگه‌یشتنى نێوان ده‌سته‌ى ده‌سپاكى و(UNDP) كرا له بابه‌تى ( كيفيية ادارة مخاطر الفساد) و ( قانون حق الحصول على المعلومات ) كرا.






