ڕۆژی چوارشەمە 2021/4/7 شاندێکی دەستەی دەسپاکی فیدرالی عێراق کە پێکهاتبوو لە ژمارەیەک فەرمانبەر بە پلەکانی بەڕێوەبەری گشتی و جێگری بەڕێوەبەری گشتی و شارەزا و بەرێوەبەری بەش، سەردانی دەستەی دەسپاکی هەرێمی کوردستانیان کرد.
لە پێشوازی شاندی ناوبراو ، هەریەکە لە بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی خۆپاراستن و شەفافییەت ، بەڕێوەبەری گشتی کارگێری و دارایی و بەڕێوەبەری نوسینگەی سەرۆکی دەستە و چەند بەڕێوەبەری بەش لە دەستەی دەسپاکی هەرێمی کوردستان ئامادەبوون.
لە دانیشتنی نێوان هەردوولا باسی چۆنییەتی پتەوکردنی پەیوەندی نێوانیان و برەودان بەم جۆرە دانیشتنانە بۆ ئاڵوگۆرکردنی تواناو شارەزاییەکان لە نێوان هەردولا لە بوارەکانی دژە گەندەڵی و بەرپرسیارەتی کرا.