به‌ڕێز د.ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌سپاكی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری له كۆنگره‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی له‌باره‌ی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سامانه‌كانی وڵات كه براونه‌ته ده‌ره‌وه‌ی وڵات له به‌غدای پایته‌ختی عێراق كرد.
له كۆنگره‌كه‌دا بابه‌تێك له‌باره‌ی “چوارچێوه‌ی یاسای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سامانه بهههدهردراوهكان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات” پێشكه‌ش ده‌كرێت و ماوه‌ی دوو ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
د.ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌سپاكی هه‌رێمی كوردستان كه له كۆنگره‌كه‌دا به‌شداره له‌و چوارچێوه‌یه‌دا له‌گه‌ڵ وه‌زیره‌كانی دادی وڵاتانی عه‌ره‌بی و د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق كۆبووه‌وه.
جێی باسه، كۆنگره‌كه كه قسه‌كردنه له‌سه‌ر گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و سامان و پارانه‌ی عێراق كه بردراونه‌ته ده‌ره‌وه، له‌لایه‌ن كۆمكاری عه‌ره‌بی و وه‌زاره‌تی داد و ده‌سته‌ی ده‌سپاكی عێراق رێكخراوه. هاوكات سه‌رۆكی كۆمكاری عه‌ره‌بی و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له كۆنگره‌كه‌ی ئه‌مڕۆ به‌شدار بوون.