ئەمڕۆ پێنجشەم ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢١ د. ئەحمەد ئەنوەر سەرۆکی دەستەی دەسپاکی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی كۆنگرەیەكی نێودەوڵەتی لە بەغدا لەبارەی گەڕاندنەوەی سامانەكانی وڵات كە براونەتە دەرەوەی وڵات، چەندان دیداری ئەنجام دا.
د.ئەحمەد ئەنوەر سەرۆكی دەستەی دەسپاكی هەرێمی كوردستان كە لە كۆنگرەكەدا بەشدارەو لەوچوارچێوەیەدا، كۆبوونەوەی لەگەڵ هەریەكە لە وەزیرانی دادی وڵاتانی میسڕ و ئوردن و قەتەر و فەلەستین ئەنجام دا.
هاوكات د.ئەحمەد ئەنوەر سەرۆكی دەستەی دەسپاكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ وەزیری دادی عێراق و سەرۆكی دەستەی دەسپاكی عێراق کۆبووەوە.