له چوارچێوه‌ی به‌شداریكردنی له نۆیه‌مین، خولی كۆبوونه‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندام له رێككه‌وتنی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، د.ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌سپاكی هه‌رێمی كوردستان چه‌ندان كۆبوونه‌وه‌ی گرنگی ئه‌نجامدا.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 16/12/2021، له شاری شهرمشێخ له میسر، د.ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌سپاكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ عه‌بدولعه‌زیز عه‌بدول له‌تیف، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی دژه گه‌نده‌ڵی كوێت كۆبووه‌وه.
د.ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی دژه گه‌نده‌ڵی كوێت، ئه‌زموونی یه‌كتریان له‌باره‌ی چۆنییه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی گۆڕیوه و باسیان له هه‌نگاوه‌كانی داهاتوو بۆ هاوئاهه‌نگی كرد.