لە چوارچێوەی بەشداریكردنی لە نۆیەمین، خولی كۆبوونەوەی وڵاتانی ئەندام لە رێككەوتنی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، د.ئەحمەد ئەنوەر سەرۆكی دەستەی دەسپاكی هەرێمی كوردستان چەندان كۆبوونەوەی گرنگی ئەنجامدا.
ئەمڕۆ پێنجشەم 16/12/2021، د.ئەحمەد ئەنوەر سەرۆكی دەستەی دەسپاكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ، تۆماس ستیلزر راگری ئەكادیمیایی دژایەتی گەندەڵی لە نەمسا كۆبووەوە.
ئەكادیمیایی نەمسا، ئەزموونێكی گرنگی لە بواری رووبەڕووبونەوەی گەندەڵی هەیە، ئەوەیش هۆكارێكی سەرەكی بوو كە ئەزموونی سەركەوتنی خۆیان بە سەرۆكی دەستەی دەسپاكی هەرێمی كوردستان بگەیەنن.