هێشتا لە هەرێمی كوردستان هەنگاوەكانی رووبەڕووبونەوەی گەندەڵی بەردەوامە و هەنگاوی رژدی ناوە.
پەرلەمان و حكومەت و دەستەی دەسپاكی و هەموو دامەزراوەكانی تری هەرێم سوورن لەسەر یٔەوەی كە بە تەواوی ڕووبەڕووی گەندەڵی ببەنەوە، هاوشانی یٔیرادەی یٔەو دەزگایانە یاسا هەیە و بەپێی هەمواری یاسای دەستەی دەسپاكی هەرێمی كوردستانیش كە یٔێستا لە پەرلەمانە یاساكە گۆڕانكارییەكی تۆكمەی تێدا دەكرێ.
یٔەگەر ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی یٔەركی هەمووان بێت و تاك بەرپرسیاریەتی خۆی جێبەجێ بكات و تەواوی پێویستییەكان هەبن، بەڵام پێویستتر لەوە یٔیرادەیەكی سیاسیی تۆكمەیە بۆ یٔەوەی پاڵپشتی لەو هەنگاوانە بكات كە بۆ ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی دەنرێ.
یٔێوە سەیركەن، گەندەڵی لە كوردستان زۆر جار باس كراوە كە لە تیرۆر مەترسیدارترە و ژێرخانی گشتیی وڵات بەتایبەت ژێرخانی یٔابووری لەناو دەبات.
كەواتە لەپاڵ دامەزراوەكان یٔیرادەی سیاسیی لە حزبەكانەوە پێویستە.
یا بەجۆرێكی تر پێویستە پرسی ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی بكرێ بە پرسێكی هەمەلایەنە، بە بڕوای من یٔەوكاتە دەتوانین بە تەواوی ڕووبەڕووی ببینەوە.
لێکۆڵهر/هاژه عومهر