لە بەرواری ١٩/١٠/٢٠٢١ د.احمد ئەنوەر محمد سەرۆکی دەستەی دەسپاکی لە گەل شاندێکی ڕێکخراوی UNDP کە پێکهاتبوو لە بەرێزان هێکی وێندورڤ و د. محمد موصلی شارەزا لە لێکۆلینەوە لە کەیسەکانی گەندەلی دارایی و هەروەها خاتوو نیشتێمان عەزیز ڕیکخەری UNDP لە پرۆژەی لێکۆلینەوە کۆبووەوە. لە کۆبونەوەکەدا کە هەریەک لە بەرێوەبەری گشتی فەرمانگەی خۆپاراستن و شەفافیەت، بەریوەبەری ئاکادیمیای دەسپاکی،دادوەری دەسپاکی ، داواکاری گشتی دەستەی دەسپاکی، بەرێوەبەری نووسێنگەی لێکولینەوەی هەولێر، ٢ لێکولەر و ٢ ووردبین ئامادە بوون باس لە دانانی پرۆگرام و میکانیزمی گۆنجاوترکرا بۆ بەرەو پێش چوونی کاری لیکۆڵینەوە لە کەیسەکانی گەندەڵی لە هەرێمی کوردستان بەگشتی و دەستەی دەسپاکی بە تایبەتی . هەر بۆ ئەم مەبەستەش رێکخراوی UNDP هەڵدەستێت بە ڕێکخستنی٣٠ وۆرک شۆپ لە بەغدا بەدرێژایی ٣ساڵ بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی ووردبینەران و لێکولەران. هەروەها ئامادەکردنی رێبەرێک لەسەر ئاستی هەموو عێراق بۆ چۆنییەتی لێکولینەوە لەکەیسەکانی گەندەڵی دارایی.
له درێژهى كۆبوونهوهكان لە بەرواری ٢٠/١٠/٢٠٢١ د.احمد ئەنوەر محمد سەروکی دەستەی دەسپاکی و شاندێکی ڕێکخراوی UNDP کۆبونەوە. لە میانەی کۆبونەوەدا باس لە چۆنییەتی جێبەجێ کردنی ستراتێجیەتی بەرەنگاربوونەوەی گەندەلی لە هەرێمی کوردستان و چەند بابەتێکی تری هاوبەش کرا .