رۆژی سێشه‌ممه به‌رواری 2020/11/2 له‌هۆڵی رۆشنبیری زانكۆی سه‌لاحه‌ددین به‌ئاماده‌بوونی دكتۆر ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌سپاكی و دكتۆر ئارام محمد وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و دكتۆر عبدالفتاح عبدالرزاق بریكاری وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و نوێنه‌ری UNDP و به میوانداری دكتۆر ئالان حه‌مه سعید وه‌زیری په‌روه‌رده ودكتۆر جوتیار عادل سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی میدیا‌و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر و (150) به‌شداربوو وبه‌رپرسی باڵای دام و ده‌زگا گشتیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ، دیداری ده‌سپاكی توێژینه‌وه‌ی ئه‌كادیمی به‌رێوه‌چوو.
له‌ده‌سپێكی دیداره‌كه دكتۆر ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌سپاكی له‌وتارێكدا بایه‌خی ئه‌و دیداره‌ی خسته‌روو ، جه‌ختی كرده‌وه كه‌رۆڵی زانكۆكان و خوێندنی باڵا بۆ به‌ره‌و پێشچوونی كۆمه‌ڵگا گرنگه‌و پێویسته رێكاری دروست بگیرێت بۆ ده‌سپاكی له‌توێژینه‌وه‌ی ئه‌كادیمیه‌كاندا ، هه‌روه‌ها سوپاسی UNDP كرد له‌هه‌ماهه‌نگی كردنیان له‌م بواره .
دواتر دكتۆر ئارام محمد وه‌زیری خوێندنی باڵا كه‌له دوا ساتی پانێڵه‌كه ئاماده‌بوو وتارێكی له‌باره‌ی رۆڵی وه‌زاره‌ته‌كه‌یان له‌به‌ره‌و پێشچوونی بواری زانستی خسته‌روو ، گرێدانی ئه‌و دیداره‌شی بهههنگاوهكی سه‌ركه‌وتووانه لێك دایه‌وه .
هه‌ر لهپێشهكیهكه هه‌ریه‌ك له‌به‌رێزان دكتۆر عبدالفتاح عبدالرزاق بریكاری وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و گیم ساوت زكی نوێنه‌ری UNDP ووتاری تایبه‌تیان هه‌بوو.
له‌میانی ئه‌جێندای دیداره‌كه دوو پانێڵ به‌رێوه‌چوو ، پانێڵی یه‌كه‌م تایبه‌ت بوو به (گرفت و ئالنگاریی به‌رده‌م ده‌سپاكی توێژینه‌وه‌ی ئه‌كادیمی) و پانێلی دووه‌میش تایبه‌ت بوو به(ده‌رفه‌ته‌كان وچارهسهرییهكان بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی لادان لهدهسپاكی توێژینه‌وه‌ی ئه‌كادیمی).
له‌كۆتایی دیداره‌كه ژماره‌یه‌ك پێشنیار و ڕاسپارده له‌لایه‌ن به‌شداربووانی دیداره‌كه خرانه ڕوو به‌مه‌به‌ستی گرتنه‌به‌ری رێ‌و شوێنی یاسایی دروست بۆ رێگه‌گرتن له‌لادان وپێشێلكاری ده‌سپاكی توێژیتهوهی زانستی له‌داهاتوودا.