لە درێژەی چالاکییە هاوبەشەکانی نێوان دەستەی دەسپاکی و رێکخراویUNDP لە رێکەوتی ٢٤،٢٥ /١١/٢٠٢١ورکشوپێک ئەنجام درا لە ژێر ناونیشانی ” تقییم تشریعات مکافحة الفساد” بە ئامادەبوونی ٣٣ فەرمانبەر لە فەرمانگەی یاسا لە هەر دوو دەستەی دەسپاکی کوردستان و عێراق. لەم ورکشوپەدا, شارەزایان لە رێکخراوی UNDP بە تیرو تەسەلی باسییان لە هەڵسەنگاندنی یاساکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی کرد . بەشداربووان بە شێوەیەکی چالاک بەشدارییان کرد لە گفتگوکان و ئالوگۆر کردنی بیرورایان.