رۆژى سێشه‌م 2021/11/23، د.ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستان به یاوه‌رى به‌رێوه‌به‌رى گشتیی كاروبارى یاسایى و لیژنه‌ى چاو‌دێر و به‌دواداچوونى یاساى چاكسازى، سه‌ردانى وه‌زاره‌تى كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى كرد و له‌گه‌ڵ كوێستان محه‌مه‌د وه‌زیرى كاروكاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى و زه‌كیه سه‌یدساڵح بریكارى وه‌زاره‌ته‌كه كۆبوونه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا,د.ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستان , ئه‌ندامى لیژنه‌ى چاكسازى تایبه‌ت به‌و بابه‌تانه‌ى سه‌ر به وه‌زاره‌تى كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى پوخته‌یه‌كى له‌باره‌ى یاساى چاكسازى خسته‌ڕوو، دووپاتى له‌وه كرده‌وه كه پێویسته هه‌نگاوى زیاتر بۆ جێبه‌جێكردنى یاساى چاكسازى بنرێ.
سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستان گوتى، ده‌سته‌ى ده‌سپاكى ده‌زگایه‌كى چاودێرییه و رێگرى بۆ هیچ دامه‌زراوه‌یه‌كى تر دروست ناكات.
د.ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر باسى له‌وه‌یش كرد كه وڵات به چه‌ند شتێك وێران ده‌بێت كه یه‌كێك له‌وانه گه‌نده‌ڵییه و ئه‌ركى ئێمه‌یه له‌و روانگه‌یه‌وه هه‌وڵى كه‌مكردنه‌وه‌ى بده‌ین.
لاى خۆیه‌وه كوێستان محه‌مه‌د وه‌زیرى كاروكاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به ئاماده‌بوونى لیژنه‌ى چاكسازى له وه‌زاره‌ته‌كه، باسى له هه‌نگاوه‌كانى جێبه‌جێكردنى یاساى چاكسازى كرد و دووپاتى له‌وه كرده‌وه، وه‌زاره‌ته‌كه‌ى به جدییه‌وه كار له‌سه‌ر ئه‌و یاسایه ده‌كات.